پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی دا‌و به یارییه‌كی یه‌كلایه‌نه توانیان له یانه‌ی مه‌سافی شیمال ببه‌نه‌وه .
ئه‌و یارییه له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هات كه تێیداو پێشمه‌رگه‌كان جیاواز ده‌ركه‌وتن و یه‌ك لایه‌نه بردنه‌وه‌یان له كوڕانی مه‌سافی شیمال وه‌رگرت و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم سێ خاڵی دیكه‌یان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .
ئه‌مه‌و كوڕانی شوڕته پێش یاری پێشمه‌رگه به ئه‌نجامی 3-1 گێم له یانه‌ی دووكانیان برده‌وه و هه‌روه‌ك حه‌بانیه‌ش به یارییه‌كی به‌هێز له قاسمی برده‌وه و ئه‌نجامی ئه‌و یاریشه 3-2 گێم بوو .