سودو زیانی چەوریی سوتێنەرەكان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

دەرمانەكانی  دابەزاندنی  كێش  لەگەل  ئەوەی  ڕابردویەكی  ترسناكیان  ھەبوو لەسەر  تەندروستی كە بۆتە  ھۆی  چەندین  روداوی  نەخوازراو بەڵام  بەكارھێنەر  و بەرھەمھێنەری  ھەر لە زیاد بوندایە چونكە   ریكلامەكان  خەڵكی  ھاندەدەن كە بەكاری بھێنن وەلەلایەكی تریشەوە  دابەزاندنی  كێش   لەرێگەی  ئەو  جۆرە  دەرمانانەوە كارێكی  ئاسانەو   بێ ماندوبونە بەلای  كەسانێك  كە ناتوانن لە ڕێگەی   وەرزشكردن و كەمكردنەوەی خواردنەوە ئەم كارە  ئەنجام  بدەن بەشێوەیەكی    بەرچاو  بڵاو بۆتەوە ئەو  دەرمانانە   بەوە  جیادەكڕێنەوە  كەچەند  كردارێك  ئەنجام  دەدەن وەك  چالاكردنی  توانای  لەش  وكەمكردنەوەی  ئارەزوی  خواردن لەگەڵ  سوتانی  چەوریی  لەش لەگەڵ  ئەوەی  بەكارھێنانی  ئەو  چەوڕیی  سوتێنەرانە  دەبنە ھۆی  سوتانی  چەوریی  لەش بەڵام  بەشێك  لەو دەرمانانە  دەبێتە   شەكەتی  و  ھەست كردن  بە ماندوبونی  لەش ھەوەرھا   ھەندێك  لەو    دەرمانانە  مادەی  «ئیفیدرین» و « كافاین »ی تێدایە كەدەبنە  ھۆی  توشبونی  كەسە  بە دڵەڕاوكێ و  دەمارگرژی وە كۆكە و تێكچونی  كاتەكانی  خەو سەرەرایی   ئەوەی  بەكارھێنانی   بەشێوەیەكی  نادروست   دەبێتە  ھۆی   ھەوكردنی   گەدەو   سكچون ھەروەھا  لەدوای   ماوەیەكی  زۆر  لەبەكارھێنانی ئەو  دەرمانانە  كەسە  توشی   كەمی چەندین كانزایی  گرنگ  دەبێتەوە  ، جگە لەوەش   ھەندێك  جار مەترسی گیان لەدەستدانی   لێ دەكڕێت  .

یەكێكی  تر  لە  و دەرمانانەی  بۆ  كێش  دابەزاندن  سودیان  ھەیە لەوانەیە  چەندین  سودی تریشیان  ھەبێت  بێجگە   لەكێش  دابەزاندن   ئەویش ھایدرۆكسیكەت   سودی  ھەیە  بۆ بەرزكردنەوەی  ئاستی  وزەو  گەرانەوەی ھێزو  تواناو  بیركردنەوە لەشجوانەكان  بۆ  مەبەستی   دابەزاندنی  كێش  بەكاری  ناھێنن  بەڵكو بۆ  لابردنی  چەوری   وە  بنیاتنانی  ماسولكە   بەكاریدەھێنن كەواتە  ھایدرۆكسیكەت   بۆ  دابەزاندنی  كێشوو  بەخشینی    ھێزو   دروست بونی  ماسولكە  بەكار  دەھێنن   .

ئەبێت  ئەوەش  بزانین  لەپێش  ئەوەی  پەنا بەرین  بۆ  خواردنی  دەرمانی   كێش  دابەزاندن ھەموو كات  وەرزشكردن لەپێش  ھەموو  ئەگەرەكانەوەیە  كە  ئێمە  پشتی  پێ  ببەستین و  بۆ  دابەزاندی  كێش  ، بەڵام  ئەگەر  وەرزشمان  پێ  نەكرا  لەبەر  باری  تەندروستی یاخود  ھەر  باڕێكی  دیكە  بەبێ  ڕێنمایی  كەسانی  پسپۆرو  شارەزا دەرمان   ھەر  لەخۆمانەوە  بەكار  نەھێنین چونكە  بەكارھێنانی  بەبێ  كەسانی  پسپۆر كاریگەری  نەرێنی  لەسەر  كەسە  دروست  دەكات  .


PM:08:06:06/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌