‌ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ گرنگ له‌ پێناو به‌رشه‌لۆنه‌ نوێترین گرێبه‌ستی‌ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

جۆرجینۆ ڤیناڵدۆمی‌ هۆڵندی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ هێڵی‌ ناوه‌ندی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ پیچناو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ نوێترین گرێبه‌ستی‌ یانه‌كه‌ی‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

ڤیناڵدۆم له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوڵ كۆتایی دێت و یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاره‌زوویه‌كی‌ زۆری‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ .

له‌ نوێترین هه‌واڵدا ڕۆژنامه‌ی‌ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ گرێبه‌ستێكی‌ نوێی خستۆته‌ به‌رده‌می‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ڵام ڤیناڵدۆم له‌ پێناو یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت ڕووبكاته‌ یاریگای‌ كامپنۆ.


PM:07:30:06/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌