پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خاوه‌ن نازناوی وه‌رزی ڕابردووی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق یه‌كه‌م یاری له وه‌رزی نوێ ئه‌نجام دا‌و توانی له یانه‌ی حه‌بانیه بباته‌وه .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و پاش نیوه‌ڕۆژی ڕۆژی سێ شه‌ممه 5 / 1 / 2021 و له كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا میوانداری له یانه‌ی حه‌بانیه كرد ، له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به درێسی سوره‌وه ده‌ركه‌وتن و به ئاسێكی به‌رز له نێو هانده‌ری خۆیان بینران پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3-1 گێم له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .
ئه‌مه‌و پێش یاری نێوان پێشمه‌رگه‌كان سه‌ناعه‌ی به‌غداد به ئه‌نجامی 3-2 گێم له مه‌سافی یان برده‌وه و هه‌روه‌ك شوڕته‌ش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم قاسمی توشی شكست كرد .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
سه‌ناعه × مه‌سافی 3-2
شوڕته × قاسم 3-0
پێشمه‌رگه × حه‌بانیه 3-1