وەرزشەوانان و میتابۆلیزم


ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج


میتابۆلیزم   بەو  كردارە كیمیاییانە  دەوتڕێت كە بەردەوامی  بە ژیانی مرۆڤ  دەدەن ، واتە  میتاپۆلیزم  بریتیە  لەكرداری ھەرسكردن   و گواستنەوەی  مادەكان بۆ ناو  خانەكانی لەشی  مرۆڤ ، ئەگەر كەسەكە  وەرزشكار   بێت  ئەوە  ئەو  كرداری  میتابۆلیزمە  بە ئاسانی  كارەكانی  خۆی  دەكات  بەڵام  ئەگەر  كەسێكی  ئاسایی بێت  ڕێژەی  دانیشتنی  لەڕێژەی  جوڵانی  زیاتر  بێت  ئەوا  كات  كرداری  ھەرس  كردنەكە  پێچەوانە  دەبێتەوەو رەنگە گڕفتیش  دروست  بكات  و  بێتە  ھۆی  ستڕێسی  ریخۆڵە و  دواتریش  كۆڵۆنی  لێ دەكەوێتەوە  .

میتابۆلی لە دوو قۆناغ  پێك  دێت یەكەم   ، كاتەبۆلیزم كە مادە  ئەندامییەكان  تێكدەشكێنێت و ووزەی  لێكۆدەكاتەوە و لەرێگەی  ئۆكسجین  دەیگوازێتەوە بۆ لەش دووەم ، ئەنابۆلێزم   بە ووزە  بەكاردێنێت بۆ دروست كردنی گەردەكانی  وەكو پڕۆتین و ترشە  ناوەكیەكان سیستەمی  میتابۆلیزم  لەلەشدا  بڕیار دەدات كەكامە مادە  خۆراكە  بەسودەو كامە  مادەش  ژەھراوییە خێزانی  میتابۆلیزم لەكەسێكەوە  بۆ  كەسێكی  تر جیاوازە بەپێی  تەمەن و چالاكی  جەستەییەوەكەسێكی  سەرو  چل  ساڵ   بێگومان  میتابۆلیزمی  وەكو  كەسێكێ   تەمەن  بیست  ساڵ  نیە ئەمەش  وای  كردوە تاكو  گەورەتربین پێویستە  بڕی  خوردنەكان  كەم  بكەینەوە ،
خۆ ئەگەر  وەرزش  و  جوڵەشمان  كەم  بێت ، ئەوا  بەھەمان  شێوە  ھەر  ئەبێت  بڕێكی  كەم  خواردن  بخۆین  لەبەر  ئەوەی  كەڵەكە  نەبێت  لەسەر  گەدەو  ، كرداری  میتابۆلیزەمەكە  بەجوانی رێرەوی  خۆی  بكات لەش  بتوانێ  ھەرسكردن و  توانای  سوتانی  چەوریەكانی  زیاتر  بێت  زۆربەی  ئەو  خواردنانەی كە مڕۆڤ  دەیخوات بریتین  لە پرۆتین و  كاربۆھیدرات  و چەورییەكان بۆیە  لە ڕێگای  كرداری  میتابۆلیزم دەشكێنڕێت و دەبنە  سەچاوەی   ووزەو  گەشەكردن كرداری  میتابۆلیزم بەبەردەوامی  لەكاركردندایە لەگەڵ  ھەر لێدانی دڵ و  ھەناسە  وەرگرتنێكدایە وەرزشكردنیش    خۆی  ھۆكاڕێكی   ئیجابیە بۆ خێراكردنی   ئاستی  میتابۆلیزم  بە پێچەوانەوە  خەم  خواردن و كەم خەوی و ، نەخۆشی و   بەتەمەنداچون ئاستی میتابۆلیزم  دەھێنێتە  خوارەوە  .



PM:09:24:05/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 4144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌