پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته ، سه‌ناعه ، قاسم ، حه‌بانیه ، مه‌سافی شیمال و دوكان ) و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
یاری ده‌ست پێكی خوله‌كه له كاتژمێر 12:00 ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 4 / 1 / 2021 به‌ڕێوه چوو كه تێیداو یانه‌كانی شوڕته و حه‌بانیه به یارییه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و شوڕته‌كانی به‌غداد توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری له نێوان یانه‌كانی سه‌ناعه و قاسم ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی به‌غداد به كۆتاهات .
هه‌رچی سێهه‌م یاری بوو هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی دووكان و مه‌سافی شیمال ئه‌نجام یان دا‌و سه‌رئه‌نجام و دوای یارییه‌كی ماراسۆنی یانه‌ی مه‌سافی شیمال بردنه‌وه‌یان به ئه‌نجامی 3-2 گێم مسۆگه‌ر كرد .