زاگرۆس نانه‌كه‌لی -
گه‌ر گوزه‌رێك به‌نێو ساڵی 2020 دا بكه‌ین، كۆرۆنا و قه‌یران و ئیفلیجیی وه‌رزش له‌لای ئێمه سێكوچكه‌ی ناونیشانی ساڵی 2020 بوو.قه‌یران هه‌موو سێكته‌ره‌كانی وه‌ستاندبوو، وه‌رزشی پوكاندبووه‌وه، قه‌یرانه‌كان وایان له وه‌رزش كرد هه‌رچی پێشكه‌وتن و داهێنان و جوانی و سه‌ركه‌وتنه‌كان هه‌بوو، تێكڕایی كرد به گیانێكی بێ رۆح، قه‌یرانه‌كان یاریزانه‌كانی خسته بارودۆخێك كه كرێكاری و چه‌ندین كاری تر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده كاركردن و په‌یداكردنی بژێوی ژیان ئه‌و په‌ڕی شانازی و سه‌فرازییه، به‌ڵام ناكرێت یاریزانێك له خولێك یاری بكات وپێنج رۆژ مه‌شق بكات ورۆژێكیش یاری بكات وكاریش بكات، ئه‌مه له‌رووی ته‌ندروستی و جه‌سته و هزر و توانا و لۆژیكه‌وه ناته‌ندورسته.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا پۆلێك رۆحی پاكی لێ سه‌ندینه‌وه له وه‌رزشكارانی دێرین و میدیاكارانی وه‌رزشی (یاوه‌ر نامیق، ئالان عه‌لی، محه‌مه‌د یاسین، سیامه‌ند ره‌حمانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، ئه‌حمه‌د عه‌زیز، محه‌مه‌د عوسمان، ره‌مزی وه‌لی، دلێر ره‌سوڵ، حه‌مه سه‌عیدنادر، مه‌حمود نوره‌دین، سه‌روه‌ر خه‌تیب) و چه‌ندانی تر.
بۆیه ئه‌مساڵ ساڵێك بوو كه هه‌رگیر ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناخوازرێت، جگه له قه‌یرانه‌كان، بوو به هه‌ناسه‌ی ساردی زۆرێك له‌خانه‌واده‌كان، بۆیه ده‌كرێ هه‌موومان ببین به قه‌ڵغانی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا یه‌كترمان به‌راستی خۆش بوێت.
قه‌یران و كۆڕۆنا و ناخۆشییه‌كانیان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ریزیان به‌ستبوو، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر وه‌رزشكاران، چونكه بێ كار وبێ وه‌رزش و بێ موچه و بێ هه‌موو جوانییه‌كان بوون، به‌رگوێم كه‌وت هه‌ندێك له ئازیزانی وه‌رزشكارانی دێرین هاوكاری ویارمه‌تیان بۆ كۆ كردبوونه‌وه له پێناو نه‌ك پارچه نانێك، به‌ڵكو له‌پێناو پێدانی كرێی خانووه‌كانیان.
بۆیه وه‌رزشكارانی دێرین و وه‌رزشكارانی ئێستا و یاریزانه ئازیزه‌كان كاتێك ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێت و ئاسایی ده‌بێته‌وه، دڵنیام به منداڵ و خزمی وكه‌س وكاری خۆشیان ده‌ڵێن له وه‌رزش نزیك نه‌كه‌ون، چونكه وه‌ك ئه‌وان وێران ده‌بن، بۆیه گرنگه وه‌رزشكاران به‌گشتی له‌م دۆخه خراپه ده‌رباز بكرێن، گه‌رنا شتێك نامێنێت به‌ناوی وه‌رزش و وه‌رزشكاری كورد له كوردستان.
نابێت دڵمان به‌وه خۆش بكه‌ین، خوله‌كانی تۆپی پێ ده‌ستیان پێكردۆته‌وه، كه باسی وه‌رزشیش ده‌كه‌م، مه‌به‌ستم له زیاتر له (30) یه‌كێتی وه‌رزشییه له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كه‌ره‌نتینه‌ی كۆڕۆنایه، چونكه ساڵی 2020 وه‌رزش ئیفلیج بووبوو،گه‌ر له ساڵی 2021 خه‌می نخورێت و وه‌رزش چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا بێشك وه‌رزشه‌كه‌مان له‌ناوده‌چێ.