ژیان بێ ئۆكسجین مەحالە



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

لەشی‌ مرۆڤ   ھەر خۆی  گەردونێكی  بچوكە پانتر  لەلەشی  مرۆڤ  گۆی  زەوییە، ھەر چۆن  لە گۆی  زەوییدا  ھیچ  شتێك  زیادە  نیە  ، لە لەشی  مرۆڤیشدا  ھیچ شتێك  زیادە  نیە و   بێ ھۆ  دروست نەكراوە ،ئەوەی  بۆ  وتن  ھەمە  لێرەدا   ئەوەیە  ئەو  لەشە  جوانەیه‌  یەزدان بەخشیویەتی  لەھەر  پارچەیەكی  یان ھەر كۆئەندامێكیدا سودێكی  یەكجار  زۆری‌ ھەیە   ئێمە  ھەستی  پێناكەین ھەناسەدان   و  خواردن  و  ئاو  خواردنەوە  یەكێكن  لە ھەرە  سەرەكیترین    ئەو  پێویستیانەی  بۆ  لەش  بەبەردەوامی پێویستن ، ھەناسەدان و  ھەناسەی  قوڵ و  درێژ  وەك  پێویست  ئەبێت  لەشی  لێ  پڕ بكرێت  و  لەكاتی  ھەناسە  دانەوەدا لەش  پاك  ئەكاتەوەو  بەرەو  داھاتویەكی  باشی  ئەبات ،د . نۆبۆو  شیۆیا پزیشك و  چارەسەركەری   ناوداری  یابانی شارەزا لە یاری  گۆڵف و نوسەرو  وتار  بێژ نمونەیەكی  زۆر  باشە  بۆ  ئەو كەسانەی  كە بەدوای  گەیشتن بەژیانێكی   تەندروستەوەن  ، د، شیۆیا دوای   بەستھێننانی ئەزمونی   زانیاری و رۆشنگەرایی  لە  ئۆكسجین  و  ھەڵكێشانی  ھەناسەی  قوڵ  و  چارەسەر  بە  ھەناسە ، ژیانی  و رۆحی  و دەرونی  سەبارەت  بە  داھاتوی  تەندروستی مرۆڤەكان   دەڵێ: ھێزی  لەش  ساغی  گەورە چونكە  ھێزی  لەشساغی  گەورە بەھرەیەكە  كە لە دۆخی  سروشتدا  بە  ئێمە  بەخشراوە و دەڵێ  : لەشی  مرۆڤ لە پێكەوە پەیوەست بونی یەكەگەلێكی زۆر بچوك  واتە  خانە  پێك  ھاتووە ،كە ژمارەیان  شەست  تڕلیۆنە ،لەم  ژمارەیە  رۆژانە ١،٢ تڕلیۆن لەلایەك  دەمرن و  لەلایەكی  ترەوە لەدایك  دەبنەوە ،لەشی  كەسێك  لە خانە گەلی  زیندویی  ،تەرو  پاراو و  بەھێز  پێك ھاتووە ، ئەوەی  زیاتڕ  یارمەتی  ئەدا  لە  زیاتر  ژیانكردن  بە تەندروستی  مانەوەی  و  چۆنیەتی  ھەناسە  وەرگرتن  و  ھەناسەی  قوڵە بێگومان  ئەو ھەناسانە  كەدەگەنە ھەموو  شوێنكی  سیەكان و سیەكان  بەتەواوی  وەك  میزەڵدانێك فوی  تێبكرێت  ئاوا  بەجۆرە دەكڕێتەوە ئەوە  باشترین  ھەناسەو  نمونەییترن  ھەناسەیە ، چونكە  ئۆكسجینی  پاك  لەوكاتەدا  ئەگاتە  پەناترین  شوێنی سیەكان  و  لەژەھر  پاكی  دەكاتەوە  لە كاتی  دانەوەی  ھەناسەدا  لەگەڵ  خۆێ فڕێی  دەداتە  دەرەوە ، ئۆكسجین  یەكێكە  لەسەرچاوەترین و  بنەرەترین   ھۆیەكانی  بوون لەشی  مرۆڤ  دەتوانێ   یەك  ھەفتە  بەبێ  خواردن و سێ ڕۆژ بەبێ  ئاو  بژی بەلام  بەبێ  ئۆكسجین  بۆ چەند  خولەكێك ناتوانێ  بژی .

د . شیۆیا  لە لێكۆلینەوە و  توێژینەوەكانی  و  سەر  قاڵیەكانی  لەبارەی  تەندروستی  مرۆڤەوە  رونی  كردەوە و  وتی ھەناسەی  قوڵ  ھەڵكێشان  لە  ژیاندا  زۆر  نەخۆشی  جەستەی  خۆمم پێ  چارەسەر  كردو  دوایش  ئەو  نەخۆشانەی  لەبەر  دەستمدا  بو  چارەسەر  كرد پێی بۆیە  ھەر  ئەو  ھەناسە  قوڵانەش  بوو  ، لەدوای  ئەوەی  تەمەنم  بو  بە  شەست  ساڵ  توانیم  لەیاری  گۆڵفدا  سەركەوتن  بەدەست  بێنم  كە  ئەوەش  بۆ  من ئاستێكی  بەرز بوو  كە ئەنجامی  بدەم  لەنێو ژاپۆنیەكدا  پێشوازیەكی  گەرمم لێ كراو  بە  خۆشحاڵیەوە  وتیان  « ئەمە ڕێكۆردێكی  ژاپۆنیە »



PM:10:36:04/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌