پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 / 1 / 2021 و له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ویسام محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و میران محه‌مه‌د به‌رپرسی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت پێشوازیان كرد له ( جه‌عفه‌ر عه‌لوجی ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق و ئه‌حمه‌د عه‌لوجی ئه‌ندامی لیژنه‌كه ) .
له‌و دیداره وه‌رزشییه پڕ به‌رهه‌مه‌دا باس له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق كرا .
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه باسێكی له مێژووی وه‌رزشی یانه‌كه كردوو هه‌روه‌ك سه‌رنجی خسته سه‌ر ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان و شاری سلێمانی كه به گرنگییه‌وه چاویان له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و چالاكیی یانه‌كانه و هیوایی خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه له نێوان ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان و عێراق دروست بێت و پێكه‌وه كار بۆ به‌ره‌و پێشچوونی دنیایی ڕۆژنامه‌ونوسانی وه‌رزشی بكه‌ن تا له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی ولاَتانی عه‌ره‌بی و جیهانی بناسرێت .
پاشان شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه باسێكی له شێوازی كاره‌كان كردوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی به یانه‌كانی كوردستان به گرنگ زانی تا كاره‌كان گرنگی زیاتری پێبدرێت و كه تیپێكی شاره‌كانی كوردستان دێنه شاری به‌غدا و خواروی عێراق ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراقی زانیاری و داتایان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر چالاكییه‌كانیان .
دواتر میران محه‌مه‌دی به‌رپرسی سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت ، مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری له یانه‌ی پێشمه‌رگه و چالاكییه‌كانیان بۆ میوانان خسته ڕوو هه‌روه‌ك كار‌و چالاكییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شی له‌گه‌ڵ شێوازی به‌ره‌و پێشچوونی دنیایی ته‌كنه‌لۆژی و ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ خستنه باسكرد .
پاش گوێگرتن له وته‌كان ، جه‌عفه‌ر عه‌لوجی ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی عێراق ئه‌و كارانه‌ی به‌رز نرخاند له‌گه‌ڵ هه‌بوونی سه‌رنجه‌كانی بۆ كاره‌كان و پاشان پێكه‌وه پلانیان دانا بۆ ئه‌نجام دانی خولی ڕۆژنامه‌وانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی عێراقی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه .