پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری به‌رنه‌وه .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 / 1 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ڕزگاری ، تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوونه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی ڕزگاری و له‌و یاریه‌دا پێشمه‌رگه‌كان توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه ببه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ش تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پیێشمه‌رگه توانیان به كۆی 7 خاڵ بگه‌نه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان .
ته‌واوی ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :