پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی دایڤی ئالابای نه‌مسای وبه‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی ده‌كات.
ئالابا له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا به ئه‌گه‌رێكی زۆر یانه باڤارییه‌كه جێده‌هێڵێت.
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ردید گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز و به‌رانبه‌ر موچه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه پێشكه‌شی ئالابا كردووه .
ماركا باسی له‌وه‌شكردووه كه له ئه‌گه‌ری ڕۆشتنی ڕامۆس له یانه‌كه ئالابا ده‌بێته جێگره‌وه‌یه‌كی باش .