پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ڕۆژانی 24ی 12 / 2020 تا ڕۆژی 1 / 1 / 2021 و به‌به‌شداری ده یاریزانی شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتی قۆناغی كۆتایی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و پاش نۆ جه‌وله‌ی یارییه‌كان سه‌رئه‌نجام زۆزگ سه‌لاَح یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
زۆزگ له كۆی نۆ یاری 8,5 خاڵی كۆكرده‌وه و ئاریان عه‌لی -یش به 6 خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا ، ئه‌مه‌و ئه‌حمه‌د جه‌زا و ڕه‌وه‌ند حامید به كۆی 6 خاڵ و به جیاوازی یاری ( مێز ) توانیان پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی مسۆگه‌ر بكه‌ن و ڕه‌وه‌ز عومه‌ریش به 5،5 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێَنا ، به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی دیاری كرا‌و پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی كۆتایش خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی دابه‌ش كرا و كۆتایی به قۆناغی كۆتایی پالاَوتنه‌كه هات .