پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌رگریكارێكی له خولی نایابی ئینگلیزی دیاری كردووه بۆ جێگه‌كه‌ی دانی كارفاخالی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان.
كارفاخال ته‌مه‌نی چۆته 29 ساڵ و هه‌رچی ئه‌دیرۆزولایه نه‌بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی زیدان بۆ یانه‌كه ده‌یه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كارفاخال په‌یدا بكات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چاویان بڕیوه‌ته تواناكانی جه‌یمس جاستنی به‌رگریكاری یانه‌ی لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی.
جاستنی 22 ساڵ یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیسته‌ر سیتی و22 یاری ئه‌نجامداوه گۆڵێكی تۆماركردووه ودوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه .