پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و له هه‌فته‌ی چواری یه‌كه‌م قۆناغی خوله‌كه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له یانه‌ی دهۆك كرد .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 31 / 12 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه چوو ، له‌گه‌ڵ فیكه‌ی محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌زاقی ناوبژیوانی یه‌كه‌می یاری ، یایزانانی هه‌ردوو تیم بۆ چونه سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كدی هێرشه‌كانیان ده‌ست پێكردوو هه‌ر له سه‌ره‌تایی ئه‌و هێرشه چڕانه‌ی یاریزانانی پێشمه‌رگه له كه‌متر 3 خوله‌ك توانیان له ڕێگه‌ی یاریزان دڵشاد حه‌مه ڕه‌ش گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆش تۆمار بكات ، ئه‌مه‌و بۆ قه‌ره‌بوی ئه‌و گۆڵه یاریزانانی دهۆك هێرشی پێچه‌وانه‌یان ده‌ست پێكردوو توانیان له خوله‌كی 21 ی هه‌مان گێم و له ڕێگه‌ی یاریزان گه‌یلان لوقمان گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه تۆمار بكه‌ن و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك به كۆتاهات .
گێمی دووه‌م ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به پلانێكی جیاواز و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری توانی كۆنترۆڵی گێمه‌كه بكات و له خوله‌كه‌كانی 77 و 90 + 2 ی گێمه‌كه دوو گۆڵی یه‌ك له دوایی یه‌كیان له ڕێگه‌ی یاریزانان ئاریان جه‌وهه‌ر و عه‌لی عه‌دنان تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به سێ گۆڵ سێ خاڵی گرنگی هه‌فته‌ی چواره‌می قۆناغی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و كۆی خاڵه‌كانی بۆ 7 خاڵ به‌رز كرده‌وه .