تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
مەبەست لە وەرزش كردن بە ھەموو جۆرەكانی ڕاھێنانی جەستەیی كاڕێكی گڕنگە و ئەنجامدانیشی مەحاڵ نییە بۆیە پێویست بە دودڵی ناكات ئەو مەشق و ڕاھێنانانە لەھەر كوێ بكڕێت گەر لەھۆڵی فیتنێس بێت یان لەنێو ماڵەكاندا بێت .
زۆرن ئەو مەشق و جوڵانەی كە لە نێو ماڵەكاندا دەكڕێت گەر یاریزان مەبەستی بێت و لەپێناو تەندروستیهكی باش و جهستهیهكی ڕێك ئەنجامیان بدات ، پلانك ، جۆرە مەشقێك ھەیە بە پلانك بەناو بانگە كە سودێكی زۆری ھەیە شێوازی ئەنجامدانی ئەم مەشقە بە شێوەیەكە ھەردوو باسكەكانت لەسەرعەرز دادەنێت سەری پەنجەی پێكانیشت دەچەقێنیت بە زەویدابەڵام دەبێت بەشەكانی تری جەستەت بەرز بكەیتەوە ھەوڵبدە بۆ ماوەی ٣٠ چڕكە خۆت بەم شێوەیە رابگڕیت ھەموو ڕۆژێك دە چركە زیاتر ئەم مەشقە ئەمجام بدرێت سودێكی یەكجار زۆری ھەیە بە تایبەتی بۆ بەھێز بونی ماسولكەكان و بڕبڕەی پشت ، پیلاتیس بریتییە لە سیستەمێكی لەشڕێكی كەوا یارمەتی دەرە بۆ نەرم بون و بۆ بەھێزبونی ماسولكەكان و خۆڕاگری پێیەكان و سك و قۆڵەكان و سمت و نەھێشتنی ئازاری پشت ئەم سیستەمە بە شێوەیەكی گشتی لەشەش بنچینەی سەرەكی پێك دێت كە بریتین لە تەركیزكردن و ، كۆنتڕۆڵ و سەنتەر گرتن و خولانەوەو وردبونەوە ، كە ئەمەش وەك جۆرە یۆگایەكە كە وەرزشێكی جەستەیی فیكرییە كە خاوبونەوە دەدات بە مێشك و ماسولكەكان ھەروەھا ماسولكەكانی سك بەھێز دەكات ، بەرزكردنەوەی ئەژنۆ لە كاتی ڕۆشتن لەبەر ئەوەی ناتوانی لە ماڵەوە ڕابكەیت دەكڕێت بەشێوەیەك برۆیت تادەكڕێت ئەژنۆكانت زیاتر بەرز بكەیتەوە بەخێرایی دەتوانیت ئەم كارە لە شوێنی كارەكهت ئەنجام بدەیت بێ ئەوەی ھەنگاو بۆ پێشەوە بنێیت .