تهندروستی -
ڕیشالە خۆڕاكیيەكان «الیاف الغژائیه -Dietary faber » پێكھاتەیەكی گرنگی خۆراكن و بەشێوەو بری جیاواز لە خۆراكەكاندا ھەن ، پێكھاتەی كیمیاوییان بریتییە لەشەكری ئاڵۆز كە ھەرس نابێت لە دەم و گەدە و دەگاتە ڕیخۆڵەكان بەبێ ھەرس بوون ، ڕیشالە خۆراكییەكان دووجۆریان ھەیە ، تواوه و لە ئاودا و وەكو سێو و سێوی ژێر زەوی وە نەتواوە لە ئاودا وەك ئەوانەی لە سەوزەكاندا ھەن .
بەشێوەیەكی گشتی پیاو پێویستە ڕۆژانە ٢٥-٣٠ غرام ئافرەت ٢٠ غرام ڕیشاڵە خۆڕاكییەكان بخوات ، بەھۆی گرنگیان بۆ تەندروستی مرۆڤ ئەم ڕیشاڵە خۆراكییانە گرنگییەكی زۆریان ھەیە بۆ لەش لەوانەش ڕیشاڵە خۆراكییەكان توانای ھەڵگرتنی ئاویان ھەیە كاتێك بە كۆئەندامی ھەرس تێدەپەرن بەمەش قەبارەی خواردنەكە زیاد دەبێت و پەستان لەسەر كۆڵۆن كەم دەكاتەوە بەمەش كێشەی قەبزی كەم دەكاتەوە ھەروەھا مەترسی شێرپەنجەی كۆڵۆن كەم دەكاتەوە ، ڕیشاڵە خۆراكییەكان توانای كەم كردنەوەی كۆلیستڕۆڵیان ھەیە ئەمەش لەمەترسیەكانی نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەمانپارێزن ، ڕیشاڵە خۆراكییەكان توانای ڕێكخستنی شەكری خوینیان ھەیە لەلەشدا بۆیە یارمەتیدەڕێكی گرنگنبۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی نەخۆشی شەكرە و زۆر بەسودە.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە خواردنی ڕیشاڵە خۆراكییەكانبە شێوەیەكی ڕێك و تەواو توانای بەخشینی ھەستی تێركڕدنیان ھەیە بۆ ماوەیەكی درێژ وادەكات كەسەكە خواردنی زیاتر نەخوات و ھەست بە تێر بوون بكات ، بەمەش دەتوانین خۆمان لە كێش زیاد بوون بپارێزین .
ڕیشاڵە خۆڕاكییەكان لە سەرەوە تا دەگاتە كۆڵۆن ھەرس نابێت بەلام كە دەگاتە ڕیخۆڵە باریكەو ئەستورە لەوێ لەلایەن بەكتریا سود بەخشەكان ھەرس دەكڕێت و كۆمەڵێك ترشی سود بەخش بەرھەم دەھێنرێت كە پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی كۆڵۆن و پاراستنی لە ھەوكردن بەھۆی بەكتریای زیان بەخش .