كاربۆھیدراتەكان چۆن كار لەشەكرە دەكەن ؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كاربۆھیدراتەكان سەرچاوەیەكی  گرنگی  لەشن بەزۆری لەشێوەی  نیشاستە و شەكری سروشتی دەستكردا  ھەن سەرچاوە  دەوڵەمەندە سروشتیەكانی كاربۆھیدراتەكان  بریتین  لە دانەوێڵەو میوەو  سەوزەكان و پاقلەمەنیەكان و شیرنەمەنییە جیاوازەكان .

كاتێك  كاربۆھیدراتەكان   دەچنە  جەستە لەلایەن  كۆئەندامی  ھەرسەوە  دەگۆڕێن بۆ شەكر كاتێك  ئەو  شەكرە  ھەڵدەمژرێت  بۆ نێو  خوێن جەستە  بەشێوەیەكی  ئۆتۆماتیكی ھۆرمۆنی  ئەنسۆلێن  دەردەدات ئەنسۆلین  پاڵ  بەشەكری  خوێنەوە دەنێت  بۆ نێو  خانەكانی  لەش  واتە  ئەنسۆلین  وادەكات   ئاستی شەكری  خوێن  دابەزێ و كەڵەكە  نەبێت ئەمە لەكەسانی  ئاساییدا ، بەڵام  ئەوانەی  شەكرەیان  ھەیە یان  ئەنسۆلین  دروست  ناكەن یان  كەمی  لێ  دروست  دەكەن یاخود  دروستی   دەكەن  یان  ناتوانێ وەك  پێویست شەكرەكان  لە  خوێنەوە بكاتە  نێو خانەكانەوە لەواندا شەكر لەخوێندا كەلەكە  دەبێت  ، ئەوانەی  ئەنسۆلین  دەرنادەن  شەكرەی  جۆری یەك ناچارن  ھۆرمۆنەكە بەشێوەی  دەستكرد  لە  ڕێگەی  دەرزییەوە بگەێنێتە  جەستە لەوڵاتە  پێشكەوتوەكان ئەنسۆلین  بەشێوەی  جیاواز  ھەیە  نەك  دەرزی بەڵام  ئەوانەی  ئەنسۆلینیان  ھەیەو  كەمە یان  ئاساییەو  وەك  پێویست  كاری  خۆی  ناكات شەكرەی  جۆری  دووە ئەوە  دەرمانی  ئەوتۆیان  پێدەدرێ كە بڕی  ئەنسۆلین  زیاد  دەكات یان دەرمانی  ئەوتۆ  كەوادەكات ئەنسۆلینی  نێو  جەستە كاڕاتر  كاری  خۆی  بكات .


PM:03:20:29/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌