تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
پێویستە ئەوە بزانین كە بۆ دەرباز بوون لە كێشەی قەڵەوی باشترین ڕێگە وەرزش كردنە نەوەك نەشتەرگەری و دەرھێنانی چەوری یان تەسك كردنەوەی قەبارەی گەدە یان ھەرشێوەیەكی تر كە جەستەمانی پێ ئازار بدەین بە چەندین جۆر دەتوانین كێشی خۆمان داببەزێنین گەر ئیرادەیەكی بەھێزمان ھەبێت .
وەرزشەوانان لە ھەموو كەسێك زیاتر پێویستیان بەبوونی ئیرادە و سوربونێكی بەھێز ھەیە بۆ ئەوەی بتوانن لە نێو مەشقەكاندا بمێننەوە بۆ ماوەیەكی دڕێژ خایەن لەگەڵیبن تاكوو ئامانجەكانیان بێتە دی كە ئەویش بەدەست ھێنانی لەشێكی تەندروستە .
پێویستە ئەو كەسانەی قەڵەون لەمانگی یەكەم ھەفتانە تەنھا ٣بۆ ٤ ڕۆژ وەرزش بكەن كە كاتەكانی لە ٩٠ خولەك زیاتر نەبێت ، پێویستە خشتەیەكی خواردنی تایبهتی ھەبێت لەگەڵ وەرزشكردن كەڕاھێنەرێكی شارەزا یان له ژێر ڕێنمایی پزیشكی تایبهت بۆی بنوسێت یاخود گەر خۆی زانیاری ھەبوو كە چۆنیەتی ڕاھێنانەكان .
ئەوكەسانەی كە قەڵەون نابێت بە ھیچ جۆڕێك ڕاكردنی خێرا بكەن لەبەر ئەوەی لەكاتی ڕاكردن كێشی مرۆڤ دەبێتە سێ ئەوەندەی خۆی ئەوەش دەبێتە ھۆی ئازاردانی جومگەكانی ئەژنۆ قەڵەویش بە بەردەوامی دوژمنێكی سەرسەختی مڕۆڤە و ھەموو كات ئەبێت ئاگاداری لەش و جەستەی خۆی بێت بۆ ئەوەی نەكەوێتە ئەو بارودۆخەی كە كێشی بەسەختی دابەزێت لەبەرئەوەی چەندین نەخۆشی لەڕێگەی قەڵەوییەوە توشی مڕۆڤ دەبێت .
قەڵەوی دەبێتە ھۆی تەنگە تەنگەنەفەسی و وە ھەروەھا كاردەكاتە سەرلاوازبونی ئێسكەكانی لەش و بە بەركەوتنی بەزەبرێكی بچوك زوو دەشكێت وەھەروەھا قەڵەوی دەبێتە كۆبونەوەی بڕێكی زۆری چەوری لە جگەرو تێكچونی فرمانەكانی جگەر .