زاگرۆس نانه‌كه‌لی -
نه‌ك پێچه‌وانه‌ی رای گشتی،نه‌خێر،به‌ڵكو له‌بیركردن و بیركردنه‌وه له په‌یام وكارێكی گرنگ و له‌بیركراو،ئه‌ویش كه‌ده‌كرێت میسی وه‌ك كه‌سێكی بێ وه‌فا ده‌ربكه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر مارادۆنا، ئیتر من مێژووه‌كه و راستی رووداوه‌كانیش باس ده‌كه‌م، گرنگ نییه له هاوكێشه‌كه چی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هاوكێشه‌كه ده‌بێته سه‌نگی مه‌حك،چونكه مارادۆنا و میسی شوێنگره‌وه‌ی كێ گیڤارابوون، ده‌بوایه مارادۆنا میسی بانگ بكات و ئاڵاكه‌ی پێشكه‌ش بكات و میسیش به‌ئاڵاو ئه‌سپه‌كه‌ی به‌رده‌وامی به‌شۆڕشی وه‌رزشی و ژیان بدابوایه، تاجی پادشای شكۆمه‌ندی وه‌ربگرێت.
دۆستایه‌تی و ناسینی میسی له‌گه‌ڵ مارادۆنا مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2008 كاتێك میسی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی توانیان میدالی زێڕی خولی ئۆڵۆمپیادی په‌كین-ی 2008 له تۆپی پێ به‌ده‌ستبهێنن و تا ئێستاش تاكه ده‌ستكه‌وته میسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به‌ده‌ستی هێنابێت.
له‌ڕێكه‌وتی 29-6-1986 مارادۆنا مۆندیالی 1986ی مه‌كسیكۆی به‌ده‌ست هێنا،میسی له‌ڕێكه‌وتی 24-6-1987 له‌دایكبووه، واته (5) رۆژ ماوه ته‌مه‌نی میسی ببێت به ساڵێك، مارادۆنا مۆندیالی 1986ی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێوه‌ر نییه،به‌ڵام له‌دواییدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م سه‌رژمێری و ته‌مه‌ن و لێكدانه‌وه‌مان بۆچی ئه‌نجام داوه.
مارادۆنا زۆرجاران هه‌ڵده‌چوو لێدوانی به‌رامبه‌ر به‌میسی ده‌دا، له‌وانه میسی یاریزانێكی نایابه به‌ڵام سه‌ركرده نییه، یاخود میسی له كریستیانۆ رۆناڵدۆ باشتر نییه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام مارادۆنا مه‌به‌ستی شكانی میسی نه‌بووه، به‌ڵكو هانی ده‌دا زیاتر و باشتر له‌نێو یاریگادا ببینرێت، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و بتوانێ مۆندیالێك بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێ، چونكه مارادۆنا راهێنه‌ری بوو له‌مۆندیالی 2010 باشووری ئه‌فریكا، هه‌روه‌ها كاتێك میسی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین یاری ده‌كرد، مارادۆنا شێتانه هانی ئه‌رژه‌نتین و میسی ده‌دا، كاتێك خۆی بۆ نه‌ده‌وه‌ستا درێسی ژماره‌ی (10)ی میسی هه‌ڵگرتبوو له‌به‌رچاوی كامێرا‌كان ماچی ده‌كرد!، ئه‌مه خۆشه‌ویستی مارادۆنابوو بۆ میسی.
راسته میسی لێدوانی به‌مشێوه‌ی نه‌داوه كه مارادۆنا پێ قڵس و نیگه‌ران بێت، زۆرجارانیش میسی زۆر به‌ژیرانه باسی مارادۆنای ده‌كرد، بۆ نموونه گه‌ر یه‌ك ملیۆن ساڵ یاری بكه‌م هه‌رگیز ناتوانم نزیكی مارادۆنا بم، نامه‌وێت ئه‌و به‌راورده بكرێت، ئه‌و هه‌میشه نایاب تربوو.به‌ڵام میسی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر تۆڵه‌ی له‌مارادۆنا كرده‌وه، كاتێك له‌ڕێكه‌وتی 30-6-2017 هاوسه‌رگیریی كرد و زیاتر له(260) كه‌سایه‌تی وه‌رزشی داوه‌ت كرد، مارادۆنا له‌لیستی داوه‌تكراوه‌كان نه‌بوو!، ئه‌مه گورزێكی كوشنده بوو بۆ مارادۆنا، دوای ئه‌م گورزه ئه‌نقه‌سته،مارادۆنا لێدوانه‌كانی قوڵتر و چڕتربوو به‌رامبه‌ر به‌میسی، هه‌رده‌م دژه‌كه‌ی میسی به‌باشتر ده‌زانی كه (كریستیانۆ رۆناڵدۆ)یه، نیمار-یشی به‌یاریزانی ئاینده هه‌ژمار ده‌كرد، ئه‌م رووداوانه هه‌موو ئاستی خراپی میسی له‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و توڕه‌بوونی مارادۆنا نیشان ده‌دا، بۆیه هه‌ردووكیان دڵسۆزی وڵاته‌كه‌یان بوون، مارادۆنا مۆندیالی 1986ی به‌ده‌ست هێناوه و داوا ده‌كات میسی-ش دووباره‌ی بكاته‌وه،میسی-ش هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دا، به‌ڵام تائێستا نه‌بۆته به‌رهه‌می راسته‌قینه.
هه‌ڵه مێژووییه‌كه‌ی میسی كه به (هه‌ڵه‌ی ته‌مه‌ن) هه‌ژماری ده‌كه‌م، ئه‌وه‌بوو كاتێك له‌ڕێكه‌وتی 25-11-2020 مارادۆنا كۆچی دوایی ده‌كات، هه‌موو جیهان خه‌مباربوو، هه‌ر كه‌س و یاریزان و شار و وڵات و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و لێدوان بۆ میدیاكان به‌شێوازی جیاجیا، دڵته‌نگی و ماته‌مینی خۆیان ده‌رده‌بڕی، میسی-ش یه‌كێك بوو له‌وانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی میسی ئه‌نجامیدا ته‌نها هه‌ستێكی ساده بوو یاخود له‌ناخه‌وه بوو، میسی خه‌مباری خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی مێژوویی ته‌مه‌نی كرد، كاتیكَ مارادۆنا كۆچی دوایی ده‌كات، نه‌یتوانی مۆڵه‌تێكی (48) كاتژمێری له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وه‌ربگرێت و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وه‌لاوه بنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی مارادۆنا ئاماده‌بێت، چونكه مارادۆنا بۆ میسی پێشه‌وا و مامۆستا و راهێنه‌ر و هاریكار و خه‌مخۆر و وه‌فاداربوو، ناكرێت میسی ته‌نها به مه‌سجێك كۆتایی به‌هه‌موو شتێك بهێنێت، چونكه زۆرێك له‌یاریزان و كه‌سایه‌تییه‌كان خه‌مخۆری و دڵته‌نگی و مه‌سجه‌كانیان له میسی به‌هێزتر و خه‌مناكتربوو، بۆیه ده‌بوایه میسی خۆی له‌مه‌راسیمی ناشتنی مارادۆنادا خۆی پێشوازی له‌میوان و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان بكردایه، چونكه رووی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و به‌رزی وڵاتی ئه‌رژه‌نتین و مارادۆنا و میسی نیشان ده‌دا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گڵكۆكه‌یدا میسی (تاجی شكۆمه‌ندی)ی ئه‌فسانه مارادۆنای له‌سه‌رده‌كرا و ئاڵای پێشڕه‌وی و هه‌ڵگری جێنشینی مارادۆنای به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام ئه‌فسوس میسی نه‌یتوانی ئاڵا و تاجی پاشایه‌تی جێ‌نشین و شكۆمه‌ندی سه‌ركرده‌كه‌ی وه‌ربگرێت، میسی هه‌ڵه‌یه‌كی كرد ناوم نا (هه‌ڵه‌ی مێژوویی ته‌مه‌ن)، بۆیه مارادۆنا ماڵئاوایی كرد و تاجی شكۆمه‌ندیشی و جێنشینی و ئاڵای ده‌ستی به میسی نه‌دا.