تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
كۆئەندامی سوڕان لە لەشی ھەر مڕۆڤێكدا بەرپرسیارە لە سوڕانی خوێن لەھەموو بەشەكانی لەش و گەیاندنی ئۆكسجین و خۆراكی پێویست بۆ ھەموو خانەكانی جهستهو ھەروەھا ڕزگار كردنی خانەكانی لەش لە پاشماوە خۆراكییەكان و دوانە ئۆكسیدی كاربۆن كەلە ئەنجامی كرداری ئۆكساندن و سوتانی خۆڕاكەوە دروست دەبێت ، سەرەرایی ئەوەش كۆئەندامی سوران پاڕێزگاری لە پلەی گەرمی لەش دەكات پێكھاتەكانی كۆئەندامی سوران لە سێ بەش پێك دێن دڵ ، بۆریەكانی خوێن و ، خوێن دڵی وەرزشەوانان بەبەراورد لەگەڵ كەسانی ئاسایی دوھێندە گەرەتر دەبێت بەڵام جێگەی ترس نیە چونكە دڵیش وەك ھەر بەشێكی ماسولكەكانی تر ئەویش دەست بە گەورەبون دەكات دڵی وەرزشەوانان لەھەر لێدانێكیدا توانای بەرزكردنەوەی ١٥٠ -٢٠٠ مل خوێنی ھەیە كەدەكاتە ١٢ لیتر لەھەر خولەكێكدا كەچی دڵی كەسێكی ئاسایی لەھەر لێدانێكدا توانایی بەرزكردنەوەی ٧٠—٩٠ مل خوێنی ھەیە كە دەگاتە ٤،٥ لەخولەكێكدا بۆری و مولولەی خوێن كەلەناو خانەكانی لەشدا بڵاو بونەتەوە وكرداری ئاڵوگۆركردنی گازو مادە تواوەكان لەنێوان خوێن و شانەكانی لەش ئاسان دەكەن خوێن Blood كە ئەویش كەئەویش پێك ھاتوە لەسێ بەش خرۆكەی سور و خرۆكەی سپی و پلازماێ خوێن كەھەرسێكی گرنگیەیكی زۆریان ھەیە لەدروست بونی كۆئەندامی دەمار و گرنگتڕینیان پلازمای خوێنەكە ھەلدەستێت بە گواستنەوەی پاشماوە خۆراكیەكان لە گەدەوە بۆ ناو خانەكانی لەش .