پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری ده یاریزان ، پاڵه‌وانێتی كۆتایی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی سێهه‌م جه‌وله‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش زۆزگ سه‌لاَحی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به سێ سه‌ركه‌وتن سێ خاڵ كۆبكاته‌وه و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی بێت ، ئه‌مه‌و ڕه‌وه‌ند حامید به 2,5 خاڵ له پله‌ی دووه‌می دێت و ڕه‌وه‌ز عومه‌ر و ئاریان عه‌لی -يش پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندیان به دوو خاڵ گرتووه ، هه‌رچی سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ده به 1,5 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی یارییه‌كان و ئه‌نجامه‌كان ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ دیاری كردنی پێنج یاریزان ده‌بێت كه ده‌بنه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بۆ نوێنه‌رایه‌تی له پاڵه‌وانێتی عێراق و له ئێستاشدا یارییه‌كان به‌رده‌وامه كه ململانێی به‌هێز له نێوان یاریزانان به‌دی ده‌كرێت بۆ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی .
بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه تا به‌رواری 1 / 1 / 2021 بخایه‌نێت و ڕۆژانه و كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ یارییه‌كان له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌ده‌چن.