زانستی‌ ڕاهێنانه‌كانی‌ له‌شجوانی‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

 لە « ٥٠ » ساڵی  رابردودا  سیستەمەكانی « جۆ ویدەر » بۆتە بنچینەی  زانستی  بۆ  یاری  لەشجوانی  كە  وایكرد یاری لەشجوانی  بنەمایەكی  زانستی   داڕێژراوی  ھەبێت و   بە چەندین  سیستەم و  شێوازی   جۆراو  جۆر ڕاھێنانەكان ئەنجام بدڕێن ، گرنگی  مەشق كردن   لەسەر  بنەما  زانستییەكان  لەوەدایە كە ماسولكەكان   بەشێوەیەكی  تەندروست  گەشە  دەكەن و جوانتر  بەدەر ئەكەون  دوور دەبن  لە  پێكان ،ئەگەر  چی  بەبەردەوامی تەنھا چەند  جۆرە سیستەمێك  لای  یاریزانان  و  ڕاھێنەران  جێگای  بایەخە  بەڵام  واباشە  ڕاھێنەران  و شارەزایان  لەسەر  تەواوی    ڕێساو  سیستەمەكان  ھەبێت چونكە ھەریەك  لە سیستەمەكانی   ڕاھێنان  بەسودن ئەگەر  چی  ھەندێك  لە سیستەمەكانی  ڕاھێنان  لە رووی ئەنجامدان و  ڕێكخستنەوە  ئاڵۆزن  بەڵام  ھەریەك  لەو  سیستەمانە  تایبەتمەندی خۆی  ھەیە  بۆیە  دەكرێت  زیاتر  لەیەك  سیستەم    لەناو  یەك  كۆرسی ڕاھێناندا  تێكەڵییان پێ بكڕێت لەكاتیكدا  دەچینە  نێو  ھۆڵی  وەرزشیەكانەوە كۆرسمان  بۆ  دەنوسرێت  بۆ  ئەوەی  ڕاھێنانەكانمان  بە  پێی  جۆری  ماسولكە  و  توانای  كەسەكەبێت  كەبتوانێت و ھێزی  بەسەردا  بشكێت  بۆ  ئەوەی لەكاتی  ڕاھێنان  و مەشقەكاندا  سودێكی  یەكجار  تەواوی  لێ ببینین ، یەكەمین  ھەنگاوی  كۆرس و  ڕاھێنانەكان   بریتییە  لە  دابەشكردنی  ماسولكەكان بەسەر  ڕۆژەكانی  ھەفتەدا ئایا  لە  ڕۆژێكدا  چەن  ماسولكە  مەشقیان  پێ  بكرێت  وەكامانە ماسولكە  لەگەڵ  یەكتری لەیەك ڕۆژدا  دەخرێنە    ژێڕ  فشاری  مەشقەوە ژمارەی  سێتەكان بەگوێرەی  ڕێسای  « جۆ وەیدەر » بۆ  ماسولكە  گەورەكان   ١٢-١٦ سێت  دیاری  كراوە بۆ ماسولكە بچوكەكان ٨-١٢  سێت  دیار كراوە  بۆ  ھەر  ڕاھێنانێكیش   ٤ سێت ماسولكە  گەورەكان  بریتین  ،لە سنگ  ،پشت  شان  ،ڕان 
ماسولكەی  بچوك   بریتیە  لە  بایسێپس  ، ترایسێپس  ، سك  ،  كۆڵف  ،  بازو ژمارەی  تیكرای  دوباڕە بوەكان بەگشتی  لە  نێوان ١٥- ٥ دوبارە  بونەوەیە  بۆ  ھەر  سێتێك  كە  ئایا  مەبەست  لێی  چەوری  سوتاندنە یاخود  بنیاتنانی ماسولكەیە .


PM:07:42:26/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌