تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ئافرەت سەرهڕایی ئەوەی كە لەنێو ماڵ و ئەركی ڕۆژانەی ماڵدا خەریكی ئیش و كارێكی زۆرن و زۆربەی كاتەكانیان بە لایەنی كۆمەلایەتی و لایەنەكانی تر ئەبەنە سەر زۆر جار ئەمانە وادەكات كە جەستەی خۆیان فەرامۆش بكەن و تەندروستیان توشی چەندین نەخۆشی بكەن .
ئافرهتان بەھۆی قەڵەویی و كۆبونەوەی چەوریی زیان بە تەندروستی خۆیان دهگهیهنن ، ئافرەتان بۆ ئەوەی ببنە خاوەن لەش ولارێكی ڕێك و پێك و تەندروست پێویستیان بە وەرزشێكی چروپر ھەیە ، یاخود ڕێ رۆشتن ڕۆژانە بۆ ماوەی كاژمێرێك كە قەرەبووی وەرزشەكە بكاتەوە زۆربەی جار ژنان روو لە ھۆڵەكانی وەرزش دەكەن بەڵام یان زۆر گرنگی پێ نادەن یانیش بەردەوام نابن گەر بشچن بۆ ھۆڵەكان گرنگی تەواو نادەن بەوەرزشەكان پێویستە ئافرەتان ئەوە بزانن گەر لەشێكی نمونەییان ئەوێت دەبێت ئاستی ڕاھێنانەكانیان لەئاستی پیاوانەوە بێت بەمانایەكی دی ئەبێت ئەوانیش كۆشش بكەن و خۆیان ھیلاك بكەن لە ڕاھێنانەكاندا تابگەنە ئەو ئاست و تەندروستییەی كە پیاوان لەوەرزشدا بەدەستی دێنن چونكە لەشی پیاو ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆنی بەرزە كە ھەڵدەستێت بە دروستكردنی ماسولكە بەڵام لەشی ئافرەت ئەم ھۆڕمۆنەی زۆر كەمە توانایی دروست كردنی ماسولكەی نییەلەشی ئافرەت لەسەدا بیستی ماسولكەیە كەچی لەشی پیاو لەسەدا سی ماسولكەیە ئافرەتان لەجیاتی ئەوەی گرنگی بە راكردنی سەر ئامێر و پاسیكیل و ڕاھێنانی سك بدەن پێویستە زیاتر بیر لە بەكار ھێنانی ئامێرەكانی لەشجوانی بكەنەوە ھەموو بەشەكانی لەشیان بەكاربخەن زۆربەی ئافرەتە قەڵەوەكان بەھۆی زۆر ڕاكردن لەسەر ئامێری وەرزشكردن لەكۆتادا توشی گرفتی ئەژنۆكان دەبنەوە ، ھەر بۆیە نیوەی كاتی ڕاھێنانەكان لەسەر ئامێرەكانبن بەمەش كاریگەری خراپ لەسەر ئەژنۆكانیان كەمتر ئەبێتەوە ، ئافرەتان بۆ ھەر كیلۆیەك لەكێشیان رۆژانە پێویستیان بە ١ تا ١،٥ گم پڕۆتین ھەیەو ١،٥ تا ٢ گم پێویستییان بە كاربۆھیدرات ھەیە .
ههربۆیه گرنگه بزانن چۆن و به چ بهرنامهیهكی پتهو وهرزش ئهنجام بدهن و خۆیان ماندووبكهن له ژێر ڕێنماییه تهندروستییهكانی وهك ڕاهێنهران و پزیشكان .