پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به به‌شداری یاریزانان ( زۆزگ سه‌لاَح ، ئه‌حمه‌د جه‌زا ، ئاریان عه‌لی ، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌د ، ڕه‌وه‌ند حامید ، به‌همه‌ن عومه‌ر ،ڕه‌وه‌ز عومه‌ر ، شكار حامید ، سامی جه‌لال و ڕێباز ناسر ) پاڵه‌وانێتی كۆتایی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به سپۆنسه‌ری سیتی سینه‌ما و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی تا به‌رواری 1 - 1 - 2021 بخایه‌نێت .
مه‌راسیمی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتيیه‌كه به ئاماده‌بوونی به‌رێز ئارام قادر خه‌بات لێپرسراوی بۆردی وه‌رزش له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به یاوه‌ری جه‌مال عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و ئه‌دیب شكور لێپرسراوی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوو كه سه‌ره‌تا و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كران ، پاش ئه‌و میوادارییه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خێرهێنانی گه‌رمی له ئارام قادر خه‌بات كرد بۆ سه‌ردانی كردنی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ك كورته باسێكی له یانه‌كه كرد ، پاشان سه‌ردانی پاڵه‌وانێتی كۆتایی شه‌تڕه‌نجی شاری سلێمانی یان كردوو له لایه‌ن ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و لێپرسراوی گشتی به‌شی شه‌تره‌نجی یانه و زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و وه ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی پێشوازی یان له میوانان كرد .
دوایی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق ناوبراو باسێكی له شێوازی یارییه‌كه بۆ به‌ڕێز ئارام قادر خه‌بات كردوو هه‌روه‌ك ئاستی یاریه‌كه‌ی له شاری سلێمانی ڕوون كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م پێشه‌نگی تیپه‌كانی عێراق و كوردستان بووه ، ئه‌مه‌و به‌رێز ئارام قادر ته‌واوی پاڵپشتی به‌شی شه‌تڕه‌نج و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كردوو هیوایی خواست هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبن و ئاماده‌ی ته‌واوی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك و هه‌روه‌ك ستایشی ماندوو بوونه‌كانی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی كرد كه ماندوو نه‌ناسانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كار بۆ خزمه‌ت كردن به گۆڕه‌پانی وه‌رزشی ده‌كات .
بڕیاره له كۆتا جه‌وله‌ی یارییه‌كان پێنج یاریزانی پێشه‌نگی پاڵه‌وانێتیه‌كه ببنه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و به‌شداری له پاڵه‌وانبَتی عێراق به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بكه‌ن .