پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی 24 و 25 / 12 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه جیاجیاكانی كوردستان هه‌فته‌ی سێهه‌می یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان ئه‌نجام بدرێت و تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته میوانی ئه‌و یانه‌یه .
پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌و یارییه به كۆتاهێناوه و ده‌یه‌وێت به هه‌گبه‌ی سێ خاڵی یارییه‌كه‌وه بگه‌ڕێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له دوو یاری ڕابردووی توانی سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت .
هه‌روه‌ك له هه‌مان ڕۆژ نه‌ورۆز میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و دهۆك و هه‌ندرێنیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
هه‌رچی دوا یاری ئه‌و ڕۆژه‌یه برایه‌تی و سیروانی نوێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و یاریه‌كه‌ش له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی ده‌بێت .