زیانی ھۆرمۆن و ووزە بەخشەكان بۆ یاریزانان



ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

بەشێك  لە  یاریزانان  ھەڵدەخەڵەتێن  بە تایبەتمەندییە  جیاكراوەكانی ھۆرمۆن و مادە  ووزە  بەخشەكان كەلەماوەیەكی  كەم ماسولكەی گەورە بەخۆیانانەوە  دەبینن بەڵام پێویستە  لە  سودو  زیانەكانی  بێ ئاگانەبن چونكە بەكار ھێنانی  ھەر شتێك  لە سنوری‌  خۆی  زیاتر  بەكار بھێنرێرت بێگومان  زیانی  لاوەكی  دەبێت  و دەبێت ئاگاداربن  لێی .

لێرەدا  چەند زیانێكی  هۆرمۆن و ووزه‌ به‌خشه‌كان دەخەینە  پێش چاوتان  یەكێك  لە زیانە  باوەكانی دەركەوتنی  زیبكەیە  بە تایبەتی  لە  لاواندا كە ھۆرمۆنەكان  بەكاردەھێنن بەتایبەتی  ھۆرمۆنی ئیندرۆجین  ئەوەش بەھۆی  ئەوەی ھۆرمۆنی  ئیندرۆجێن  دەبێتە  ھۆی چالاك بونی خانە  چەوریەكانی لەش  و دەركەوتنی   چەوری  لە  پێست  .

زیانێكی  تری  ئەوەیە  كە  دەبێتە  ھۆی  شەرانگێزی بەكارھێنانی  ھۆرمۆنەكان  و مادە  ووزە بەخشەكان دەبێتە  ھۆی گۆرانكاری  لە ھەڵسوكەوتی  بەكارھێنەرانی   ھۆرمۆن و نەمانی نەرم و  نیانی لە ھەڵسوكەوتیاندا و وایان  لێدەكات   توندبن  لە گفتوگۆكانیاندا تاكە  سودی  ئەو  شەرانگێزیە  ئەوەی  كە  بەكارھێنەرەكە  مەشقەكی  لە ڕاھێنانەكاندا بەھێزو  بەتواناوە  یاریەكەی  ئەنجام  دەدات زیانێكی  باوی  دیكەی  ئەوەیە كە  یاریزان  توشی  خەمۆكی  دەكات ئەمەش لەخانەی  نەخۆشییە  دەرونییەكان   ھەژمار  دەكڕێت لە مێشكی  مڕۆڤ  چەند    ھۆرمۆنێك  ھەن  كە بەرپرسن  لە پێدانی خۆشی  بەڵام  بەكار ھێنانی  ھۆرمۆنی دەرەكی  ئەم  ھۆرمۆنانە   لەكار  دەخەن چ بەرێگای  راستەوخۆ  چ بەڕێگای  ناراستەوخۆ   بەمەش
یاریزانان توشی  خەمۆكی  دەبن.


PM:07:49:23/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌