پێشمه‌رگه سپۆرت -
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 22 / 7 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه جیا جیاكانی كوردستان هه‌فته‌یه‌كی نوێی یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان بۆ تۆپی پێ ئه‌نجام دران و تێیداو له‌و هه‌فته‌یه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ .
یارییه‌كه بۆ هه‌ردوو تیم گرنگی زۆری هه‌بوو تا بتوانن خاڵه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و له سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌م تا كۆتاییه‌كانی نزیك له گێمی دووه‌م یاریزانه هێرشه به‌ره‌كانیان هه‌لی تۆمار كردنی گۆڵیان له‌ده‌ست ده‌دا و تا له دوا خوله‌كی یارییه‌كه سامی یونسی یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتوی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی تاكه گۆڵی یارییه‌كه بۆ پێشمه‌رگه‌كانی به‌رگ سه‌وز تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش بوونه خاوه‌ن سێ خاڵی گرنگ .
ئه‌مه‌و هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه حه‌وت یاری دیكه ئه‌نجام دران و ئه‌نجامه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوون :