خواردنی گوێز و گازۆ و وەرزشەوانان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

چالاك بوون  بەشێكی گرنگی  پڕۆگرامی  كێش  دابەزاندن  و لەش ڕێكییە كاتێك  كەسێك چالاك دەبێت ئەوا جەستەی  ئەو  كەسە  لە رووی  خواردن و  وزەوە  تەندروستەو خواردنی  لەگەڵ  چەوری  و  كالۆری  لەشی   بەیەكسانی  دابەش كردوە چونكە  پەیوەندیەكی  بەھێز ھەیە  لەنێوان خۆراك و ئەو وزەیەی  كە  وەرزشەوانان  یان  ھەر كەسێكی  ئاسایی  وەری دەگڕێت تەنانەت  چۆنیەتی  وەرزشكردنیش  تەندروستی  كەسە   دیاری  دەكات  ئەو خواردنانەی لە بونیاتنانی  لەشێكی  بەھێزدا  پێویستە  بریتین  لە ھەمەجۆری  خورادنە بەسودەكان  كە ڕێژەی  كالۆریان  تێدا  نزمە  و  وزەیی  زۆر  دەبەخشێت  زۆرن  و كەلە  ژماردن  نایەن  بەڵام  
گازۆ  گوێز  ئەتوانم  بلێم  سەرەكیترینیانە .

گازۆ یەكێكە  لە باشترین  جۆرەكانی  چەرەس كە دەوڵەمەندە بە  چەوری و  كاربۆھیدرات و رێشاڵ گازۆ  ڕێگری  دەكات لەتوشبون  بە نەخۆشیەكانی دڵ و  مێشك ھەروەھا  سودی  ھەیە  بۆ كۆئەندامی  بەرگری وە ئێسك و  دەمارەكان بەھێز  دەكات ئاستی  شەكر  لە خوێن  دادەبەزێنێت ھەروەھا  دەبێتە  ھۆی  كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵی لەش گازۆ وزەیەكی  زۆر  دەبەخشێت  وە  سەرچاوەی  پڕۆتینەو ماسولكە بەھێز دەكات.

گوێزیش  سودەكانی ھیچ كەمتر نیە  لە  گازۆ و  ھەندێك   سودی  گوێزیشتان  پێ  ئاشنا  بكەین ، گوێز 
لە توێژینەوەیەكی  نوێدا  دەركەوتوە  كە رۆژانە  خواردنی  ٨دانە  گوێز دەبێتە ھۆی  بەرگری كردن  لە گرژبونی  دەمارەكانی لەشی  مرۆڤ بەپێی  توێژینەوەیەكی زانكۆی   «cinico  Barcelona» لە  ولاتی ئیسپانیا  خواردنی گوێز  سودێكی زۆری  ھەیە  بۆ  تەندروستی  مرۆڤ  و  بۆ ئەو  كەسانەی  كە سیستمی  دابەزینی  كێش  دەكەن  ھەر بەپێی  توێژینەوەكە  گوێز دوو ھێندەی  فستق  و بادام ڤیتامینی   بەنرخی  تێدایەو    چەندین  كانزاو   بەنرخی  تێدایەو  وەك فسفۆرو   مەگنسیۆم و زینك  و  ئاسن و ڤیتامین  B1   E  ئۆمیگا  ٣ 
فۆلیۆم  ھەر لەبەر  ئەم  سودە  زۆرانەی  گوێز  ڕێنمایی  خانمان  دەكڕێت  كە  لەجیاتی  زەیتون  گوێز  بەكار  بێنن بۆ  ڕازانەوەی  سفرەكانیان  ھانی  منداڵیش  بدەن  بۆ  خواردنی  ئەو  خۆراكە  بەسودە  .



PM:07:44:22/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌