فرمانەكانی كاربۆھیدرات لەلەشی مرۆڤدا



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كاربۆھیدرات  لە  زانستی خۆڕاكدا پێناسە  دەكڕێت   بە ئاوێتەی  ئەندامی كەلەكاربۆن  و  ھایدڕۆجین و  ئۆكسجین بپێك  دێت  ، كاربۆ ھیدرات ووزەیی پێویست  بۆ ھەموو  لەش  دابین  ئەكات وە ھەر  گرامێك  لە   كاربۆھیدرات   ٤ كالۆری  دەدات  بە  لەش ھەروەھا  كاربۆھیدرات   پارێزگاری  لە  كێشی  لەش  دەكات و یارمەتی  ڕاگرتنی ھاوسەنگی  كێشی لەش  دەدات  سەوچاوەیەكی  خێرایی وزەیە و بەسەرچاوەیەكی  یەكجار خێرای  ووزە  دادەنڕێت  بەبەراورد  لەگەڵ  چەوریی و  پڕۆتین     و كاڕبۆھیدرات  تاكە  مادەیە  كە لەجەستەی  مڕۆڤ  كە  پێویستی  بە  ئۆكسجین   نیە  بۆ  بەرھەم  ھێنانی    وزە ھەروەھا یارمەتی   بەكارھێنانی   چەوریی  دەدات   وەكو  سەرچاوەی ووزە لەكاتێكدا  مڕۆڤ  دەتوانێ چەوری  بەكار بھێنێت  وەك   سەرچاوەی  ووزە  كاتێك  كە  كاربۆھیدرات  تێكبشكێت   بەھۆی   ترشی ئۆكسالۆ ئەسید وەھەروەھا  سەچاوەی  وزەییە  بۆ  كۆئەندامی  دەمار  بۆ ئەوەی  مێشك و   بەشەكانی  تری  كۆئەندامی  دەمار  بەباشی  كارەكانی  خۆیان    ڕاپەڕێنن  لە ڕێكخستنی  جەستە پێویستە گلكۆز لە جەستەدا  ھەبێت  چونكە  سەرچاوەیەكی  گرنگی  وزەیە   بۆ  ئەم  كۆئەندامە  لەبەر  ئەوەی  كەمی  گلكۆز  دەبێتە   ھۆی  سستی  لە بیركردنەوەو  تەركیز كردندا  ھەربۆیە  كەمی  گلكۆز مرۆڤ  توشی  ھەڵە  دەكات لەو حاڵەتانەی  كە پێویستی   بە بیركردنەوەی  خێراو  نواندنی  رەفتاری  چاكە ھەیە   .


PM:08:00:21/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌