پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تره‌نجی عێراق و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتیه‌كه و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له ڕۆژانی 24 / 12 تا 1 / 1 / 2021 قۆناغی كۆتایی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی خۆی له شاری سلێمانی و به سوپاسه‌وه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام ده‌دات كه ماوه‌ی نۆ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌ست پێكی یه‌كه‌م یاری له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 24 مانگی 12 ده‌بێت و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 1 ی 1 / 2021 ده‌بێت .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له‌م قۆناغه كه به قۆناغه سه‌خته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت ده یاریزانی پڕ ئه‌زموون و پاڵه‌وانی شاری سلێمانی تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن و ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه تا پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی یان لێ دیاری بكرێت كه هه‌ر یاریزانێك نۆ یاری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ئه‌نجام ده‌دات .