گۆڕانكاریی لە ڕاھێنانەكانی یاریزانان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

یاریزانان  ئەبێت  لەشیان  دەربازكەن  لە رۆتینی  ڕۆژانەی   مەشقەكان ، باشێوازی  یاری  كردن  ماوە  ماوە گۆرانكاری  بەسەردا  بێت ، كێشی سەربەست  واتە  ڕاھێنان  بە بەكارھێنانی  دمبڵس و شفت ، پێویستە  ڕاھێنانە  سەرەكییەكان  لەبەرنامەی  تایبەتیت كێشی  ئازاد  لە  خۆی  بگڕێت ، نەك  تەنھا پشت  ببەستڕێت  بەبەكارھێنانی ئامێر ، بێگومان  بەكارھێنانی  ئامێر  سودی  خۆی  ھەیە ، بەڵام بۆ بەشێكی  ھەندێك  ماسولكە  نەوەك  تەواوی  ماسولكەكان ھەربۆیە  بەكار ھێنانی  كێشی  ئازاد لەبەرنامەی ڕاھێنانەكان پێویستە  فەرامۆش  نەكڕێت كێشەیەكی  بەرچاوی   زۆربەی   یاریزانان ئەوەیە  كە زۆربەی  جار  قەبارەی  لەشیان  لە  ئاستێكی  دیاریكراودا جێگیردەبێت و سەرباری   بەردەوامی  كەسەكە   لە  وەرزشكردن   بەڵام  كێشی  دانابەزێت بۆ دەربازبوون  لەم   كێشەیە  پێویستە  یاریزان  پێداچونەوە  بە تەواوی  بەرنامەی  مەشق و  خواردنەكانیدا  بكات  ھەروەھا  گرنگی  تەواو  بدات  بەكاتی  پشوو وەكاتی مەشقكردن  كەم  بكاتەوە ،پێویستە  ماوەی  ڕاھێنانەكانی  ڕۆژانە   زۆر  درێژ نەبێت بەڵام  بەردەوام  بێت  لەسەر  مەشقەكان  ، لێكۆڵینەوە  زانستیەكان  سەلماندویانە  كە ئاستی ھۆڕمۆنی  تێستۆستیڕۆن  دوای  نزیكەی  ٦٠ خولەك  دەگاتە  لوتكە پاشان  بەرە بەرە  دەست  دەكات  بە دابەزینی ئاستەكەی بۆیە ئەگەر  كاتی  ڕاھێنان لە ڕادەی  پێویست  زیاتر  بوو  ئەوا  دەبێتە  ھۆی  كەمبونەوەی  ئاستی  تێستۆستیڕۆن  كە ئەم كەمبونەوەیەش  كاردەكاتە  سەر ھێزی  ماسولكە   وە زیاد بوونی  چەوری  لەش  بەتایبەتی  لە ناوچەی  سك  ھەربۆیە  ئەو كەسانەی  كە  بۆ ماوەی  ٢-٣ كاتژمێر   ڕاھێنان  دەكەن  جگە لەوەی  كاتیان  بە فیرۆ  دەروات لەگەل  ئەوەش  ھاوكێشەكە  پێچەوانە  دەبێتەوە  و كاریگەری  سلبی  لەسەر  ماسولكە دروست  دەبێت  بۆباشترین  ماوەی  ڕاھێنان   ڕۆژانە  لەنێوان  ٦٠ - ٧٠  خولەك  دابێت   باشە  ھەتا  لەش  سودی  لێ  ببینێت .


PM:08:34:20/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌