پێشمه‌رگه سپۆرت -
كلیمۆنت لینگلێتی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بیر له جێهشتنی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا.
له ئێستادا كومانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه زیاتر پشت به تواناكانی رۆناڵدۆ ئاراخۆ و مینگویزا ده‌به‌ستێت و ماوه‌ی چه‌ند یارییه‌كه لینگلێت پشتگوێ خراوه.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه لینگلێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند یارییه‌كه له لایه‌ن كومانه‌وه پشتگوێ خراوه ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت.
لینگلێت له هاوینی 2018 له یانه‌ی ئیشبیلیه‌وه ڕویكرده به‌رشه‌لۆنه و سێیه‌م وه‌رزی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌سه‌ر ده‌بات.