یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی‌ نوێی ده‌ركرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌ركرد:

1- سه‌رۆك و جێگر و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان، بۆیان نییه‌ بڕیار له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و رێكخستنی‌ یارییه‌كان بده‌ن، جێبه‌جكردنی‌ بڕیاره‌كان له‌ ئه‌ستۆی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ یاری و ده‌سته‌ی‌ ناوبژیوانان ده‌بێت.

2- له‌ یاری‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌ولێر و زاخۆ له‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان، به‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ كێشه‌ و گرفت و به‌كارهێنانی‌ وته‌ی‌ ناشیرین له‌ لایه‌ن راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ زاخۆ (محه‌مه‌د یوسف) بڕیاردرا به‌:

• غه‌رامه‌كردنی‌ ناوبراو به‌ بڕی‌ 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنی‌ ناوبراو بۆ دوو یاری‌، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی‌ ئاماده‌بێت.
3- ئاگاداری‌ بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی‌ كوردستان، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ریه‌كێك له‌مانه‌ (سه‌رپه‌رشتیاری‌ تیپ، ستافی‌ راهێنه‌ران، یاریده‌ده‌ری‌ پزیشك و خزمه‌تگوزار) له‌ لایه‌ن ناوبژیوان به‌ كارتی‌ سوور بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا سزا ده‌درێن به‌ بڕی‌ 500000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار و راگرتنیان بۆ دوو یاری‌.
4- ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م یانه‌كانی‌ كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر گرفتێك له‌ جێبه‌جی‌ كردنی‌ رێنماییه‌كان رووبدات، یاری‌ داهاتوویان ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ یاریگه‌یه‌كی‌ دوور له‌ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌.
5- به‌ هۆی‌ پاشه‌كشه‌ی‌ تیپی‌ پێشكه‌وتووانی‌ یانه‌ی‌ زێره‌ڤانی‌ له‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان بۆ وه‌رزی‌ 2020/2021، سه‌رجه‌م یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ ناوبراو ئازادن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك یاری‌ ده‌كه‌ن.

6- هیچ ده‌زگه‌یه‌كی‌ راگه‌یاندن و كۆمپانیایه‌ك به‌ بێ ره‌زامه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان باشترینه‌كانی‌ خول و چالاكییه‌كانی‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان دیاری‌ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری‌ یاسایی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك و كۆمپانیا ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌م كاره‌ بكات، هه‌ر یاریزانێك و راهێنه‌رێك ئه‌م خه‌ڵاتانه‌ وه‌ربگرێت تووشی‌ سزا ده‌بێت.
7- ئاگاداری‌ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانانی‌ كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ كاتی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌رك له‌ به‌رێوه‌بردنی‌ یارییه‌كان ئه‌گه‌ر ئاماده‌ نه‌بن تووشی‌ سزا ده‌بن.


PM:05:53:19/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 1824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌