هه‌رێز جه‌مال -
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی بواری زانستی راهێنان و مه‌شقكردن ، یه‌كێتییه وه‌رزشیه جیهانیه‌كان و كیشوه‌رییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته خۆیان تاوه‌كو به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی هه‌نگاوه‌كانی مۆڵه‌تپێدانی راهێنه‌ران چڕتر بكه‌نه‌وه تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانن زیاتر ئاستی خۆیان به‌رزتر بكه‌نه‌وه‌و گه‌شه پێ بده‌ن .
له ئاستی تۆپی پێ وه‌ك هه‌یه‌و بینیوومانه‌و بیستوومانه چه‌ندین قۆناغی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تپێدانی بروانامه‌ی راهێنه‌ری هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێكه‌و له ئاستێكدایه ، به‌ڵام به‌رزترین ئاستی بروانامه‌ی راهێنه‌ری له سه‌ر ئاستی جیهان و كیشوه‌ریش بروانامه‌ی پرۆیه PRO یه كه ده‌به‌خشرێته كه‌سی داواكار .
ره‌نگه ببپرسین ، بۆ زۆر به كه‌می ناوی ئه‌و رێگه‌پێدانه ده‌بیستین خۆ ده‌یان راهێنه‌ر هه‌یه كه خاوه‌نی بروانامه‌ی راهێنه‌رین به‌ڵام زۆریان نه‌ك ته‌نانه‌ت كاریان پێ نه‌كردووه‌و كاری پێ ناكه‌ن ته‌نانه‌ت سوودیشیان لێ وه‌رنه‌گرتووه .
پرۆ چییه‌و PRO چۆن ده‌درێت ؟
جارێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا چه‌ند ولاتێك رێگه‌پێدراون كه بتوانن ژینگه‌ی له‌بارو پێدانی بروانامه‌ی پرۆی تێدا بێت كه به‌هێزترینیان وڵاتی قه‌ته‌ره و له ماوه‌ی رابردووش یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیاش ره‌زامه‌ند بوو له وڵاتی به‌حره‌ین ئه‌و بروانامه‌ی تێدا بدرێت .
پرۆ، خولێكی زۆر تایبه‌ته سه‌باره‌ت به نوێترین زانستی راهێنان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كان و ئامانجیش بۆ كردنه‌وه‌ی خولی پرۆس به‌رهه‌مهێنانی راهێنه‌ران و وانه‌بێژانه له‌به‌رزترین ئاست.
پرۆ له زۆربه‌ی كات له چه‌ند قۆناغێك پێك دێت كه به شێوه كلاسیكیه‌كه‌ی زیاتر له 4 قۆناغ پێكهاتووه كه كاتژمێری كاركردن و وه‌رگرتن 200 كاتژمێره بۆ پرۆگرامه سه‌پێندراوه‌كان و 380 كاتژمێریش بۆ پرۆگرامه نۆرمه‌ڵه‌كان .
له ماوه‌ی ئه‌و كاتژمێرانه‌ی ده‌درێت به فێرخوازه‌كه ، ده‌بێت به شێوازی تیۆری و پراكتیكی كاری له‌سه‌ر بكات ، ئه‌مه‌ی كه باسی ده‌كه‌م هیچ راهێنه‌رێك ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له‌و خولانه بكات له خواره‌وه مه‌رجه‌كانی داده‌نێم كه چی ده‌بێت و له چی كاتێك مافی چوونه نێو پرۆسه‌یه‌ی هه‌یه .
پێش ئه‌وه‌ی كه فێرخواز ده‌یه‌وێت خۆی كاندید بكات بۆ وه‌رگرتنی بروانامه‌ی پرۆ ده‌بێت پێشینه‌یه‌كی دیكۆمێنتی به‌هێزی هه‌بێت كه كاری له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك یان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی یان له‌كاركردن بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاته‌كه‌ی ، هه‌روه‌ها له پرۆسه‌ی شیكاری یارییه‌كان به‌شداری كردبێت .
دواتر فێرخواز كۆنووسێك له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراوی مه‌شقدان ده‌نووسێت كه له 5000 هه‌زار ووشه نابێت كه‌متر بێت كه ده‌بێت به چڕی باس له ئامانجی چوونه ناوه‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بروانامه‌یه بكات هه‌روه‌ها له كاتی پێشكه‌شكردنی ئه‌و كۆنووسه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تیۆری ده‌كات و سه‌رجه‌می ئه‌و چوار قۆناغه‌ش له وه‌رگرتنی بروانامه‌كه ده‌یبێت دوو هه‌فته‌یه .
مه‌رجه گرنگه‌كان و چه‌سپێندراوه‌كان بۆ چوونه نێو ئه‌و خوله .
1-ده‌بێت راهێنه‌ر هه‌ڵگری بروانامه‌ی (A) بێت
2-راهێنه‌ری یه‌كێك له یانه دیاره‌كان بێت یان په‌یوه‌ست بێت به‌هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاته‌كه‌ی
3-له رووی ته‌ندروستی و جه‌سته‌یه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت
4-توانای به‌شداریكردنی ته‌واوی له وانه تێۆری پراكتیكیه‌كان هه‌بێت
5- له نووسین و خوێندنه‌وه ته‌واو پێرفێكت بێت
6-زمانی ئینگلیزی بزانێت ، له ئه‌گه‌ری گۆرانكارییه نوێییه‌كان مه‌رجی بروانامه‌ی توانستی زمانیش زیاد ده‌كرێت .
7-لیستێكی مه‌شق پێدانی هه‌بێت كه له 100 كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت .
كێن ئه‌وانه‌ی له عێراق خاوه‌نی ئه‌و بروانامه‌یه‌ن
له عێراق له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌و بروانامه‌یان ده‌سته‌به‌ر كردووه كه نوێترین ئه‌و راهێنه‌رانه‌ش عیماد محه‌مه‌دی راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه .
ئه‌و راهێنه‌رانه‌ش كه ئه‌و بروانامه‌یان پێشتر هه‌یه ، سامی به‌حت –كه‌ریم عه‌لاوی- مجبل فه‌رتوس – یه‌حیا عه‌لوان – نزار ئه‌شره‌ف – خه‌لیل عه‌لاوی – وسام شامل – سه‌عد حافز – میز منیر – موفه‌ق حسین – حارس محه‌مه‌د- ی‌سه‌عد عه‌بدولره‌حیم – هشام عه‌لی – فراس حازم – محمد كازم – رازی شنیشل – سوهیل سابر كه ئه‌مه تاكه كورده خاوه‌نی ئه‌و بروانامه‌یه بێت .
بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوود له چه‌ند بنكۆڵكارییه‌ك و سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رگیراوه