پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی شه‌تڕه‌نجی خانزاد 24 هه‌مین پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی نێو ده‌وڵه‌تی خێرای ئه‌نجام دا‌و دوایی به‌شداری 24 كوڕ و كچه یاریزان سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست بهێنن .
پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی خانزاد و له ماوه‌ی دوو ڕۆژ به شێوازی سویسری و به نۆ جه‌وله یارییه‌كانی ئه‌نجام دران و تێیداو ئاكار عه‌لی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به 7,5 خاڵ و به شه‌ش سه‌ركه‌وتن و سێ یه‌كسان بوون و بێ شكست پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و پله‌ی دووه‌م بۆ ڕه‌وه‌ند حامیدی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو به 7 خاڵ و پله‌ی پێنجه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی بۆ یاریزانه لاوه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌حمه‌د جه‌زای پاڵه‌وان بوو به 5,5 خاڵ .
هه‌رچی له‌سه‌ر ئاستی كچانیش بوو كارین كه‌مالی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و دانیشتووی شاری سلێمانی توانی به 6 خاڵ نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌به‌شداری زۆرترین یاریزانی به ئه‌زموون و به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌نجام درا كه چه‌ندین پاڵه‌وان له‌سه‌رجه‌م پارێزگه‌كانی عێراقه‌وه به‌شداریان كردوو دوایی ململانێی یاریزانان پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان نازناو پله‌كانی دووه‌م و پێنجه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و پله‌ی یه‌كه‌می كچانیش به‌ده‌ست بهێنن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی عێراق و له ته‌واوی پاڵه‌وانێتییه‌كان توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی ولاَت هه‌بێت .