پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپه نمونه‌ییه‌كه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز و بۆ ئامانج و به‌ده‌ست هێنانی خه‌ونێك ئاماده‌كاری ده‌كات و دروست بووه له ئێستادا و به شێوه‌یه‌كی چڕ له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وام دان و وه‌لی كه‌ریمی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش پلانی مه‌شقی به كۆمه‌ڵه جێ به جێ ده‌كات و وێنه‌كانیش ده‌دوێن كه ڕاهێنه‌ری ناوبراو خه‌ونێكی به‌هێزی هه‌یه بۆ هاتنه دی ئاواته‌كانی ئه‌و یاریزانانه له نێو یاریگه‌دا .
یاریگه‌ی فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ، یاریگه‌ی سه‌ره‌كی مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یه‌و له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستانیشدا ئه‌و یاریگه‌یه میوانداری له یانه‌ی ئارارات كرد كه سه‌رئه‌نجام پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ و به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م هه‌فته‌و سێ خاڵی ئه‌و هه‌فته‌یه مسۆگه‌ر بكه‌ن .