پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و تۆكمه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایاب و بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیپه‌كه درێسی فه‌رمی ئاماده‌كراوی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی ناساند كه له سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی ( سه‌وز ، سور و سپی ) پێك دێت .
خولی نایاب و بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به به‌شداری 14 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت و یانه‌كانی به‌شداری دابه‌شی سه‌ر دوو گروپی جیاواز كراون و یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رمه‌شقی گروپی یه‌كه‌مه كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 20 / 12 / 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست پێبكات .