پێشمه‌رگه سپۆرت -
له پای ئه‌و خزمه‌ته به‌رچاوه‌ی به وه‌رزشی ده‌كات و وه‌ك خه‌م خۆرێكی وه‌رزش له شاری سلێمانی ، قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی ، زه‌رده‌شت ڕه‌فیق به نوێنه‌رایه‌تی فه‌رمانده‌ی لیوای 104 به‌ڕێز كوێخا سمایل قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی به‌خشییه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئه‌مه‌و پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردودا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه قه‌ڵغانی یانه‌ی به‌خشیبووه به‌ڕێز كوێخا سمایل فه‌رمانده‌ی لیوای 104 ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه .
له لێدوانێكیشدا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه وه‌رزشییه‌كانی به گرنگ زانی و سوپاسی خۆی به زه‌رده‌شت ڕه‌فیق نوێنه‌ری لیوا گه‌یانده فه‌رمانده‌یی لیوای 104 به‌ڕێز كوێخا سمایل .