پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و له نێو هۆڵی محته كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 به‌ڕێوه چوو .
كۆبونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چوارده یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه ئه‌نجام دراو تێیداو پاش ڕاگۆڕینه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و نوێنه‌ری یانه‌كان بڕیار درا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه بكرێن كه بریتی ده‌بن له یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، حه‌بانیه ، قاسم ، مصافی شمال ، دووكان ، سه‌ناعه ، شوڕته ، به‌حری ، حه‌دیسه ، به‌له‌د ، جه‌یش ، ده‌غاره ، هه‌ولێر و غاز جنوب ) .
هه‌رچی بڕیاره له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، حه‌بانیه ، قاسم ، مه‌سافی شمال ، دووكان ، سه‌ناعه و شوڕته ) به یه‌ك بگه‌ن و هه‌روه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش یانه‌كانی ( به‌حری ، حه‌دیسه ، به‌له‌د ، جه‌یش ، ده‌غاره ، هه‌ولێر و غاز جنوب ) ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ببنه‌وه .
هه‌ر له بڕیاره فه‌رمییه‌كانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق بۆ شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خوله‌كه ، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌بێت و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانیش یاریه‌كانیان له خواری عێراق ده‌بێت و ته‌واوی یاریه‌كانیش له به‌رواری 20 / 12 / 2020 ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌مه‌و بڕیاره له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك چوار تیپ بگاته قۆناغی بژارده كه یارییه‌كانی به شێوازی چوون و هاتن به‌ڕێوه ده‌چێت و خاوه‌ن زۆرترین خاڵی قۆناغی بژارده ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه كه له وه‌رزی ڕابردوو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ئه‌و نازناوه‌یان به‌ده‌ست هێنا .