لەشجوانی و چەوری سوتاندن « تنشیف »




ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ھەمومان حەزدەكەین لەشێكی  ڕێك و ماسولكەی جوانمان  ھەبێت ئەمەش سەرەتا  ھەر  حەزەو  لە مێشكماندا  دەیھێنین و  دەیبەین  بەشێكمان  بوێرانە حەزەكانمان  دەبەینە  بواری جێ بەجێكردن و  بە ئەنجامەكەی  دەگەین بەشێكیشمان  حەزەكانمان  فەرامۆش  دەكەین  بۆیە  بە ئامانجەكەمان  ناگەین  و لەسەری  بەردەوام  نابین .

یاریزانان  و وەرزشەوانان   پێویستییان  بە  سیستمی  خۆڕاكی  وەرزشی  پتەوه‌  بۆ  گەیشتن  بەو  ئامانجەی  كە ئەیانەوێت  ئەویش  لەش و لارێكی تەندروستە ، یاریزانان  لەم  قۆناغەدا  كە بڕیاریان دا  لە كێش دابەزاندن و سوتانی  چەوری  لەشیاندا  ئەو كات  پێویستە   بەتەواوی  خواردنەكان  بكەن  بە دایت و ڕێژەی  كاربۆھیدرات  كەم  بكەنەوەو  وەك  برنج و  شەكر  لە  خواردنەكانیاندا  ئەوكات  لە ڕاھێنانەكانیاندا   پێویستە بەكاڕھێنانی  كاردیۆ   وەك  پاسكیل و ڕۆیشتنی  خێرا   لەسەر  ئامێری  ڕاكردن  لە ھۆڵەكانی  وەرزشدا  ،واباشترە  سیستەمی  سوپەر  سێت  گرنگی  پێ  بدرێت  مەشقەكان  ڕۆژانە  یان  پێنج  ڕۆژ  لەھەفتەیەكدا  ئەنجام بدرێت ، پێویستە  لەكاتی  یاریكردن و تەنشیفدا ئاو خواردن  فەرامۆش  نەكڕێت بۆئەوەی  زیان نەگەیەنرێت  بە گورچیلەكان  و   دروست  بونی  مادەی  ژەھراوی بونی  خوێن و نەبێتە  كێشەی  تەندروستی و ناھاوسەنگی  دروست  نەبێت  لە كاتی  وەرزشی  ڕۆژانەدا پێویسته‌  یاریزان   ئاگاداری   جۆرو بڕی  خواردنەكان  بیت بە ھیچ شێوەیەك  زیادەرەوی  نەكات  چونكە  بەھۆی  حەزی‌ لە رادە  بەدەر   بۆ  ھەموو  خواردنەكان  ، یاریزان  بێ ئاگایی  خۆی  چەند كیلۆ  لە كێش  زیاد  دەكات لەوكاتەی كە  سەرگەرمی  یاریكرنی  ڕۆژانەیە  نابێ  سەركەوتنی  كێشیشی  فەرامۆش  بكات  ئەوكاتە  نەبێت  كە  ماوەیەكی  دورو  دڕێژە  لە  یاریكردن  بەردەوامەو  چەوریەكەی  سوتاوەو  ئەبێت  بە ماسولكە  لەم  كاتەدا  كە  ماسولكە  گەورە  دەبێت   رەنگە  كێشی  بە ڕێژەیەكی  سنوردار  زیاد بكات .

هه‌ربۆیه‌ ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ هه‌ر وةر‌زشوانێكی‌ له‌ش جوانی‌ كه‌ بیه‌وێت ته‌نشیف بكات ده‌بێت به‌رنامه‌ی‌ خۆراكی‌ بۆ خودی‌ خۆی‌ په‌یڕه‌و بكات تا به‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ ده‌گات .


PM:07:09:01/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌