پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه شوێنگره‌وه‌ی جیرارد پیكی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ونزیكی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڕۆناڵدۆ كومان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی ڕیچكهوتووه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا یاریزانێك بۆ شوێنه‌كه‌ی پیكی بگوازنه‌وه چونكه به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه پیكی بۆ ماوه‌ی سێ بۆ پێنج مانگ له یاریگاكان داده‌بڕێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌م ئامانجی كومان بۆ جێگره‌وه‌ی پیكی ئه‌ریك گارسیای یاریزانی مانچسته‌ر سیتییه وئه‌گه‌ر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی موستافی له ئارسیناڵ یان ڕۆدریگێری به‌رگریكاری چێڵسی ده‌ده‌ن .