پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 4 / 12 / 2020 خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت ، له ئاگاداریه‌كدا یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌رواری خوله‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواده‌خرێت .
ئه‌مه‌و بڕیاره یارییه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و پله نایابی تازه‌پێگه‌یشتوان بۆ ئاستی كوڕان له واده‌ی خۆی ئه‌نجام بدرێت و یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كانیش ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دا .