هه‌رێز جه‌مال -
ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رزشی ، كه تاوه‌كو ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له میدیای كوردیه‌وه بۆ بینه‌رو بیسه‌رو خوێنه‌ر روون نه‌كراوه‌ته‌وه بۆیه زۆر كات وه‌رگری ئێمه له‌و پرسه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه یاخود زانیاری له‌سه‌ر نییه چونكه كاره‌كانی گۆڕینی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرتی وه‌رزشی پرسێكی ئالۆزه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی یاسایی جیاكراوی هه‌یه .
ده‌بێت خوێنه‌ر راسته‌وخۆ له‌م نووسینه چه‌ند چه‌مكێك جیا بكاته‌وه ، یه‌كێكیان وه‌رگرتنی پاسپۆرتی وڵاته‌یه یه‌كێكی تریان رهگهزاندنی وه‌رزشییه .
مارسێل دوسای ساڵی 1968 له وڵاتی غانا له‌دایك ده‌بێت به‌ڵام هه‌ر له ساڵی 1972 وه به بنه‌ماله‌وه كۆچ بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن و له‌وێوه ئیدی به پێی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌ره‌نسی وه‌رده‌گرن و كاتێكیش ئه‌و وه‌ك هاوڵاتیه‌كی فه‌ره‌نسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه هیچ سه‌رده‌مێك یاریزانی تۆپی پێ نه‌بووه ، هاوشێوه‌ی دوسای به زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپیش رۆیشتووه به‌لام زه‌قبوون زیاتر له فه‌ره‌نسا ره‌نگی داوه‌ته‌وه خۆ ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی ساڵی 1966 زۆربه‌ی یاریزانی وڵاتی مۆزهمبیك ده‌بن به ئۆزبیۆی ئه‌فسانه‌شه‌وه ، پاش ئه‌وانیش هه‌ر له مێژه‌وه ئه‌ڵمانیا كه به‌شێكی زۆر به ره‌گه‌زی بنه‌ره‌تی پۆله‌ندی تێدایه به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه ره‌گه‌زنامه‌یان وه‌رگرتووه.
له هه‌مان كات ئاراسته‌ی دیه‌گۆ كۆستاشمان بیرنه‌چێت كه ئه‌ویش له وڵاتی به‌رازیله‌وه هاته ئیسپانیا‌و پاش چه‌ند ساڵێك ژیان له‌و وڵاته و كاركردن توانی به پێی ده‌ستوری ئیسپانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی وه‌ربگرێت ، به‌ڵام سیستمی به‌ریتانیا به پێچه‌وانه‌وه‌یه له بریتانیا شكاوه‌ته‌وه‌و كۆت و به‌نده‌كانی وه‌رگرتنی وڵاتینامه قورستره ، ئه‌وه‌تا كاتێكههوڵیان دا ئه‌دنان یانوزای به‌لجیكی بكه‌نه یاریزانی ئینگلته‌را به‌هۆی ته‌واونه‌كردن و جێبه‌جێ نه‌كردنی یاساكانی ئه‌و وڵاته نه‌یتوانی درێس و وڵاتینامه‌ی به‌ریتانی پێببه‌خشرێت.
به‌شێكی تر وه‌رگرتنی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رزشیه ، ئه‌مه ده‌كه‌وێته ده‌ستی یاریزانه‌كه به‌ڵام به پێی یاسای لیژنه‌كانی ئۆلۆمپی و یه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان ، كاتێك ئه‌و یاریزانه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتێكی دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه، ده‌توانێت وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت كه یاری بۆ بكات ، به‌ڵام له یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان یاسایه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر یاریزانێك دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌بێت و له یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كان سێ یاری كردبێت ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هه‌ڵبژارده‌و وڵاته‌كه‌ی بگۆرێت و داواكاری گۆرین به‌رز بكاته‌وه به‌لام له یارییه‌كانی تر به‌ده‌ر له تۆپی پێ یاسای تری بۆ دانراوه‌و هه‌ر یه‌كێتییه‌كی وه‌رزش په‌یره‌وێكی جیاوازی هه‌یه بۆ نموونه یه‌كێتیی مه‌له‌وانی جیهانی كارئاسانییه‌كی زۆری كردووه به‌وه‌ی كه داواكار ده‌توانێت پاش یه‌ك ساڵ له یاریكردنی بۆ وڵاتێك داوای ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رزشی بكات به هه‌مان شێوه‌یه‌ش له یه‌كێتیی تۆپی ده‌ست و ئه‌سپسواری ئه‌و رێككاره ئاسانه دانراون .
پرسی رهگهزاندنی وه‌رزشی ( التجنیس الریاچی) وه‌ك باس ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌و ریسێرچی بۆ كراوه؛ له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌می رابردووه سه‌ریهه‌ڵداوه به تایبه‌ت پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له‌و كاته‌دا كۆچیان كردوو سنووری وڵاتهكهنیان له ترسی جه‌نگ و ماڵوێرانی ده‌بڕی .
زۆرێك له وڵاته‌كان كه له‌و كاتانه‌دا به‌هێز بوون باجی رهگهزاندنی وه‌رزشیان ده‌دا ، له‌وانه باشووری ئه‌فریقیا كه زیاتر له 20 یاریزانی بوونه یاریزانی وڵاتانی دیكه له یاری كریكت ، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 150 یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكیش بوونه یاریزانی وڵاتانی تر‌و رێكت به‌ده‌سته چینیه‌كانیش نزیكه‌ی 50 یاریزان بوون درێسی وڵاتانی تریان پۆشی ، به‌و رهگهزاندنه به تایبه‌ت له یاری باسكه وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش پشكیان به‌ركه‌وت وڵاتانی لوبنان و ئه‌رده‌ن یاریزانی باسكهیان خسته ریزه‌كانیان و ئیتاڵیه‌كانیش زۆر سودیان له چه‌ند یاریزانێكی ره‌كبی وه‌رگرت ، و ئیسپانیاش ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌و گرانبه‌های ئه‌و كاته‌ی هه‌نگاری برد كه ئه‌ویش فرانك پۆشكاش بوو .
ساڵی 2015 وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌نووسی عێراق له مێژوودا به فه‌رمی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ر روومالی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی تۆپی ده‌ستم ده‌كرد ، ئه‌و كات هه‌ر كه دابه‌زیمه خاكی ئه‌و وڵاته باس له به‌هێزی قه‌ته‌ر دهكراو هه‌ر له یه‌كه‌م یارییه‌وه زه‌نگی ئاگاداری بۆ هه‌ڵبژارده‌كان لێده‌دا ، ئاخر من له‌وێ بۆ ناوی جاسم و فه‌هدو عومه‌ر ده‌گه‌رام كه‌چی له كۆی 18 یاریزانی ته‌نیا 7 یاریزانی به ئه‌سڵ قه‌ته‌ری بوون ئه‌وانه‌ی تر هه‌موویان سربی و مۆنتینگرۆو میسری و ته‌نانه‌ت كوبی تێدابوو كه وڵاتینامه‌ی وه‌رزشی قه‌ته‌رییان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ئه‌و وڵاتیینامهی ئه‌وان وه‌ریان گرتووه ناتوانن وه‌ك مامه‌ڵه‌یه‌كی وڵاتیینامهیهكی بنه‌ره‌ت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكه‌ن و پاسپۆرته‌كانی بۆیان داده‌نرێت ته‌نیا بۆ وهرزشیهو له كاتی نه‌مانی ئه‌ركه‌كه‌ی راسته‌وخۆ ئه‌و پاسپۆرته‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه ، به‌لام تاوه‌كو خاوه‌نی ئه‌و پاسپۆرته بێت هه‌مان ئه‌و یاسا‌و مامه‌ڵه‌ی به‌سه‌ردا ده‌سپێت و بۆی ده‌سته‌به‌ركراوه كه له یاساكانی پێدانی ئه‌و رهگهزاندنه وه‌ریده‌گرێت .
به‌لام له چوارچێوه‌ی یارییه ئۆلۆمپییهكان ، یاسایه‌ك هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌ویش ده‌بێت ئه‌و یاریزانه‌ی داوای گۆرینی وڵاتینامه‌ی كردووه ده‌بێت سێ ساڵ چاوه‌ڕوان بێت له گۆڕینی وڵاتینامه‌كه‌ی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر .
ره‌نگه له ده‌یه‌یه‌ی رابردوو هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بی به قه‌د قه‌ته‌رو به‌حره‌ین له پرسی بهرهگهزاندن سوودمه‌ند نه‌بووبن ، به تایبه‌ت به‌حره‌ین له یارییه‌كانی گۆره‌پان و مه‌یدان كه چه‌ندین یاریزانی راكه‌ری ئه‌سیوبی و كینی كه 11 یاریزانی گۆره‌پان له پاڵه‌وانێتییه‌كانی عه‌ره‌ب و ئاسیا‌و جیهان و ئۆلۆمپیادیش ده‌ستی باڵایان هه‌بووه و له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێش 5 یاریزانی بیانی پاسپۆرتی بهحرهنیان پێ به‌خشراوه ، شانبه‌شانی ئه‌و تۆپی ده‌سته‌ی قه‌ته‌ر كه له‌سه‌ره‌وه‌ش باسم كرد قه‌ته‌ر له ساڵانی رابردوو هه‌ستا به به‌خشینی پاسپۆرتی قه‌ته‌ری به شه‌تره‌نجزانێكی كه له ساڵی 2012 مه‌دالیای برۆنزی برده‌وه بۆ ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه ، خۆ ئه‌وه‌تا هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتیش كه به‌م ساڵانه‌ی دوای له تۆپی پێی عه‌ره‌بی و ئاسیای زۆر به‌هێزه 5 یاریزانی بیانی تێدایه به‌ڵام به زۆری ئیمارات له پرۆسه‌ی پێدانی پاسپۆرتی وه‌رزشی یاریزانی یارییه هونه‌رییه به‌رگرییه‌كانی به‌كارهێناوه به تایبه‌ت له یارییه‌كانی جۆدۆ و زۆرانبازی .
هه‌رچی عێراقه ئه‌وه‌ی زۆر پێوه‌ی دیاره خسته ریزی یاریزانێكی ئه‌مه‌ریكییه ، دیماریو مای فیلد، ساڵی 1991 له ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه ، ماوه‌ی 5 ساڵه له وڵاتی عێراقه‌و دوو ساڵ یاریزانی یانه‌ی نه‌وت بووه ، له ساڵی 2017 ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی وه‌رگرتووه‌و ئێستا دیارترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراقه‌و له خولی كۆسۆڤۆش یاریده‌كات ، باڵای دوو مه‌تره‌و كێشی 210 رتڵه كه نزیكه‌ی 95 كیلۆ ده‌كات .
...................................................................................
بۆ ئه‌م نووسینه سوود له چه‌ند ماڵپه‌رو چه‌ند كتێبێك وه‌رگیراوه كه به یاسایبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه به روونی باس ده‌كه‌ن .