دووكان و حه‌دیسه‌ گه‌یشتنه‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

دوایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌ یه‌ك له‌ دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ ، تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ دووكان خۆیان گه‌یانده‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

له‌ شاری‌ به‌غداد و له‌ نێو هۆڵی‌ شه‌عبی‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ یارییه‌كانی‌ قۆناغی‌ چوار گۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ردوو یانه‌كانی‌ دووكان و حه‌دیسه‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌ بلیتی‌ گه‌یشتن به‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق یان بڕی‌ .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا و به‌ یاریه‌كی‌ به‌هێز یانه‌ی‌ دووكان ڕوبه‌ڕوی‌ یانه‌ی‌ ڕه‌بیعه‌ بونه‌وه‌ و توانیان به‌ ئه‌نجامی‌ سێ‌ گێمی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش دووكان بووه‌ یه‌كه‌م یانه‌ی‌ گه‌یشتوو به‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژووی‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌ .

ئه‌مه‌و دووه‌م یاری‌ له‌ نێوان یانه‌كانی‌ حه‌دیسه‌ و المدینه‌ به‌ڕێوه‌ چوو ئه‌نجامی‌ ئه‌و یاریه‌ش به‌ سێ‌ گێمی‌ بێ‌ وه‌لاَم بۆ یانه‌ی‌ حه‌دیسه‌ به‌ كۆتاهات و بووه‌ دووه‌م یانه‌ی‌ گه‌یشتوو به‌ ڕیزی‌ یانه‌ نایابه‌كانی‌ عێراق .

بڕیاره‌ كاتژمێر 1:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 1 / 12 / 2020 و له‌ شاری‌ به‌غداد ، یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام بدات كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 12 تا 14 یانه‌ به‌شداری‌ تێیدا بكه‌ن .



PM:08:04:30/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌