تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لە ڕاستیدا بنچینەیەكی زانستی نیە كە خواردنی ڕۆژانەی كەمێك لە قاوە ھیچ زیانێكی تەندروستی ھەبیت ، خواردنەوەی یەك كوپی گەورەیی قاوە پێش یاری كردن بەیەك كاژمێر چالاكی زیاتر دەبەخشێت بە یاریزانان بەرێژەی لە سەدا ١٢ ھەروەھا یارمەتێدەرێكی باشیشە بۆ سوتانی چەوریی .
له ناو یاریدا نابێت بخورێتهوه چونكه زیانی تهندروستی ههیه
لە ناو یاری كافاین بخورێتەوە زیانی تهندروستی ههیه چونكە كافاین ئارام بەخشەو لێدانی دڵ ھێواش دەكاتەوە لەو كاتەدا یاریزان لێدانی دڵی بەرزە و بەوەش ناھاوسەنگییەك دروست ئەبێت ھەروەھا یاریزان لە كاتی تەنشیف بۆ فرێدانی ئاوی لەشیانەوە لە ڕێی ئارەقكردنەوەوە دەردراوی ترەوە سود لە قاوە دەبینێت .
قاوە پاڵەپەستۆی خوێن بەرز ناكاتەوە تەنھا ڕێگرە لە توشبوون بە نە خۆشی شەكرە بەھۆی بونی « كڕۆم و مەگنسۆم » ئەو یاریزانانەی كەبرینی دوانزه گرێیان ھەیە دەبێت خۆیان لە قاوە خواردن دوور بگرن بەڵام بۆ ئەو یاریزانانەی كە تەندروستیان باشە ئەتوانن ڕۆژی دوو كوپ قاوە بخۆنەوە لە كاتێكدا گەر زیادە رەوی تێدابكڕێت زۆر بخورێت ئەبێتە ھۆی دڵە كوتێ و تورەبوون .