پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی قۆناغی پالاَوتنی خولی پله یه‌كی عێراق و له یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه بۆ یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شاری سلێمانی ، بڕیار بوو پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 29 / 11 / 2020 یاری نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و سیروانی نوێ ئه‌نجام بدرێت بهلاَم به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سیروانی نوێ ، ناوبژیوانی یاری پاش وه‌ستانی كاتی یاسایی فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێداو سێ خاڵ بۆ یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه هه‌ژمار كرا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 7 خاڵ و بڕیاره له كۆتا یاری خوله‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی نه‌ورۆزی هاوشاری ببێته‌وه .