پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی توانیان به بێ شكست پله‌ی یه‌كه‌می خولی باسكه‌ی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ست بهێنن ، تیپی باسكه‌ی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جامی یه‌كه‌می خوله‌كه‌یان پێشكه‌ش به مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 29 / 11 / 2020 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێر و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازیان له كامه‌ران محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه و یاریزانانی تیپی لاوان كرد .
له‌و دیداره‌دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕایی پیرۆزبایی خۆی له ستافی مه‌شقی و یاریزانان پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی خواست كه به‌رده‌وامبن و ببنه داهاتووی یارییه‌كه له یانه‌كه بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان .
دواتر كامه‌ران محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت و خه‌م خۆریان بوون .