پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی نۆ ڕۆژ له یارییه‌كانی پالاَوتنی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی تاك بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق ، دواجار هه‌ردوو كوڕه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاكار عه‌لی و زۆزگ سه‌لاَح توانیان به پله‌كانی دووه‌م و چواره‌م گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن ، ئه‌مه‌و كیژه یاریزانی شاری سلێمانی كارین كه‌مال بووه یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه دوایی ئه‌وه‌ی پله‌ی چواره‌می ڕِیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك باشترین یاریزانی لاویی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د جه‌زا بوو له یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی مسۆگه‌ر كرد .
ئاكار به 6،5 خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك زۆزگ سه‌لاَح-یش به 6 خاڵ و به پله‌ی چواره‌م گه‌یشتنه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش كارین كه‌مال به 5,5 خاڵ و پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی بووه یه‌كێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق .
ئه‌حمه‌د جه‌زای پاڵه‌وانیش كه یاریزانی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه و له‌و كێبڕكێیه‌دا به‌شدار بوو به 5 خاڵ پله‌ی هه‌شته‌می به‌ده‌ست هێنا و به باشترینی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ ئاستی لاوان دیاری كرا .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی له یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شاری سلێمانی كرد كه توانیان ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی یاریزانانی به‌رز نرخاند به‌و پێیه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌هێزترین بوو كه زۆرترین یاریزانه به ئاسته‌كان له‌و كێبڕكێیه‌دا بوون بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی شه‌تڕه‌نجی عێراق .