تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە كەكەسێكی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە چەند جۆرە میوەیەك ھەیە بە بڕی پێویست بۆ بەدەست ھێنانی تەندروستی لەش و لە ھەمان كاتیشدا بۆ بەدەست ھێنانی لەش و لارێكی نمونەیی ، لێرەدا بە پێویستی دەزانم ھەندێ میوەی بەسود بۆ تەندروستی و لەھەمانكاتدا جەستەی بخمە ڕوو كە چەندین لێكۆڵینەوە لە بارەیانەوە كراوە ئەنجامی ئەرێنیان ھەبووە .
مۆز :
میوەیەكی بە بایەخە لای یاریزانانی لەش جوانی و سەرچاوەیەكی باشی ووزەیە ، ئەو یاریزانانەی مەشقیان دەگاتە ٩٠ خولەك پێویستە ڕۆژانە بەلانی كەم مۆزێك بخۆن .
ھەنار :
كە بە یەكێك لە میوە بەسودەكان دادەنڕێت بەداخەوە لای یاریزانان فەرامۆش كراوە ، ڕۆژانە یەك پەرداخ شەربەتی ھەنار بە یەك كاتژمێر پێش یاریكردن زۆڕ پێویستە لەبەر ئەوەی ڕێژەی « نایتریك ئۆكسید » بەرز دەكاتەوە كە دەبێتە ھۆی فراوان كردنی مولولەكانی خوێن ، بەمەش ڕێژەیەكی زیاتر خواردن دەگاتە ماسولكەكان و ھێز و توانای یاریزان زیاد دەكات بۆ مەشق كردن .
شوتی :
میوەیەكی زۆر گرنگە بۆ یاریزانانی لەشجوانی چونكە بری كەم لەیەكەی گەرمی تێدایە دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمینی « سیترۆلین » كە دەگۆڕێت بۆ ئارجین ھەروەھا دەوڵەمەندە بە لیكۆبین كە مادەیەكی كیمیاوی ڕوەكییە ، ڕێژەی گەشەكردن زیاد دەكات .
سندی :
یەكێكە لەو میوانەی كە كاریگەری ھەیە لەسەر سوتانی چەوری لەش و دەوڵەمەندیشە بە كانزاكانی پۆتاسێۆم مەگنسێۆم .
سێو :
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە خواردنی ڕۆژانەی بە توێكڵەوە یاریدەدەری سەركەوتنی پلانەكانی دابەزینی كێش و ڕێكی باڵا دەدات چونكە ئارەزوی خواردن كەم دەكاتەوە بۆیه گرنگه خواردنی میوهكان له پڕۆگرامی خۆراكی ڕۆژانهمان بێت .