‌ئاگادارن خوان لاپۆرتا چ به‌ڵێنێكی‌ داوه‌ ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌ربچێت




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

خوان لاپۆرتای‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ به‌رشه‌لۆنه‌ وكاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ نوێی یانه‌كه‌ به‌ڵێنی‌ به‌ هانده‌ران داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاند واژوو ده‌كات.

لاپۆرتا یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ كاندید كردووه‌ و كه‌ بڕیاره‌ مانگی‌ سێ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ یانه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

به‌رنامه‌ی‌ چرینیگیتۆی‌ به‌ناوبانگی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ لاپاۆرتا به‌ڵێنی‌ به‌ هانده‌ران داوه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ببێته‌وه‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیرلینگ هالاندی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ بوروسیادۆرتمۆند واژوو ده‌كات.

سه‌رده‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لاپۆرتا یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ ئاست به‌رزیا بوو توانی‌ ڕۆناڵدینۆ بۆ ڕیزه‌كانی‌ بگوازێته‌وه‌.



PM:07:16:29/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌